یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کونفرانسی بەرپرسانی پلەبەرزی 68 وەڵات و رێکخراوی نێونەتەوەیی لە واشینگتۆن دژ بە داعش

کونفرانسی بەرپرسانی پلەبەرزی 68 وەڵات و رێکخراوی نێونەتەوەیی لە واشینگتۆن دژ بە داعش
دەنگی خەباتی کوردستان

لە کونفرانسی دژ بە داعش کە لە واشینگتۆن بەرێوەچوو بەرپرسانی 68 وەلات و رێکخراوی نێونەتەوەیی بەشداریان کرد. لە ساڵی 2014وە ئەوە یەکەم جارە کە وەزیرانی دەرەوەو بەرپرسانی پلەبەرزی هەموو 68 ئەندامی هاوپەیمانی نێ,نەتەوەیی دژ بە داعش کۆدەبنەوە.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ئامانج لەو کونفرانسە بەهێز کردنی هەوڵە نێونەتەوەییەکانە لە ناوچەکانی عێراق و سوریە کە هێشتا داعش تیایاندا ماوەتەوە. ئەو کونفرانسە مەبەستیەتی فشار بۆ سەر لق و بەش و شەبەکەکانی پێوەندیدار بە داعش زیاتر بکات.

 

مارک تونێر وتەبێژی کاتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە هەواڵنێرانی وت هاوپەیمانی دژ بە داعش لە قۆناغێکی گرینگ لە بەرنگاریی دژ بە داعش دایە.

 

رێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە سەرۆکایەتی ئەو کۆبوونەوەی لە ئەستۆیە لە دەستپێکدا وتاری دا. لە وتارەکەیدا تیلرسۆن تەئکیدی کردەوە کە ئەمریکا لەگەڵ کۆسپی جۆراوجۆر لە رۆژهەلاتی ناوەراست بەرەورووە، بەڵام لە ناوبردنی داعش ئامانجی سەرەکی ئەمریکا لە ناوچەکەیە. ناوبراو هەروەها گوتی: زەربەی کۆتایی بە داعش یەکیەتی هێ.ەکانی هاوپەیمانیەکەی ئێمەیە.

 

ناوبراو لە درێژەدا وتی: هاوکاری نێونەتەوەیی و گۆرینەوەی زانیاری لە نێوان دەزگا ئەمنیەتیەکانی ئەندامانی هاوپەیمانی دژ بە داعش دەبێ پەرە بستێنێ‌. ئینترپۆل هاوبەشی گەورەیە لە بارەدا. شەرەکانی ئەم دوایە دژ بە داعش لە عێراق و سوریە دۆخەکەی بە قازانجی هێزە هاوپەیمانەکان گۆریوە بەڵام ئێمە دەبێ لە دۆناغەکانی دوایی چالاکیەکانمان زیاتر بکەین.

 

لاواز کردنی داعش ئامانجی ئێمە نیە بەڵکوو ئێمە دەبێ لەناوی بەرین.

 

شایانی باسە بۆ یەکەم جارە هەرێمی کوردستانی عێراق وەک ئەندامێکی ئەو هاوپەیمانیە نوێنەری لە کونفرانسەکاندا دەبێ و لە وتارەکەیشیدا رێکس تیلرسۆن خۆشحاڵی خۆی بە ئامادە بوونی نوێنەری بارزانی لە کونفرانسەکە دەربڕی.

7 ساڵ و 8 مانگ و 19 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کونفرانسی بەرپرسانی پلەبەرزی 68 وەڵات و رێکخراوی نێونەتەوەیی لە واشینگتۆن دژ بە داعش

کونفرانسی بەرپرسانی پلەبەرزی 68 وەڵات و رێکخراوی نێونەتەوەیی لە واشینگتۆن دژ بە داعش

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران