یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 20ی رەزبەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 20ی رەزبەری 1394
سازمانی خەبات


لە سێدارەدانی 8 زیندانی کورد لە زیندانی ورمێ

8 زیندانی کورد لە زیندانی ناوەندی ورمێ لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە لە سێدارە دران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی دوێنی یەکشەممە 19ی رەزبەری 1394، 8 زیندانی کورد کە بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر حوکمی لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپابوو لە زیندانی ناوەندی ورمێ لە سێدارە دران. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەو 8 زیندانییە لە رۆژی شەممە 18ی رەزبەر لە بەندەکانی خۆیانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ورمێ گزازرابوونەوە. جێگەی باسە کە بەرپرسانی زیندانی ورمێ رۆژی یەکشەممە بە بنەماڵەی ئەو 8 زیندانییەیان راگەیاندووە کە بۆ وەرگرتنی تەرمی رۆڵەکانیان سەردانی پزشکی دادوەری ئەو شارە بکەن. 

 
 مەهاباد میدالی زێڕی میهره‌‌‌جانی نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی منداڵه‌‌‌ نه‌‌‌خۆشه‌‌‌کانی وەدەست هێنا 

ئه‌‌‌ندامانی کانوونی په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ی فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی مه‌‌‌هابادی ژماره‌‌‌ 2، میدالیای زێڕی یه‌‌‌که‌‌‌مین "مێهره‌‌‌جانی نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی نیگارکێشی منداڵه‌‌‌ نه‌‌‌خۆشه‌‌‌کان"ی مسۆگه‌‌‌ر کرد.  به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،  دوازده‌‌‌ ئه‌‌‌ندامی کانوونی په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ی فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی مه‌‌‌هاباد ژماره‌‌‌ 2ی مه‌‌‌هاباد که‌‌‌ له‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌مین "مێهره‌‌‌جانی نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی نیگارکێشی منداڵه‌‌‌ نه‌‌‌خۆشه‌‌‌کان" به‌‌‌شدار بوون، بوونه‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌م و میدالیای زێڕی مێهره‌‌‌جانه‌‌‌که‌‌‌یان مسۆگه‌‌‌ر کرد. مێهره‌‌‌جانی نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی نیگارکێشی منداڵانی نه‌‌‌خۆش ده‌‌‌رفه‌‌‌تێکی بۆ ئه‌‌‌م منداڵانه‌‌‌ ڕه‌‌‌خساند تا ئه‌‌‌زموونی خۆیان له‌‌‌ خه‌‌‌وێندران له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه و وه‌‌‌رگرتنی چاره‌‌‌سه‌‌‌ری پزیشکی و تێڕوانینیان بۆ‌ ته‌‌‌ندرۆستی له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ی وێنه‌‌‌ نیشانی بده‌‌‌ن.جێگەی باسە کە، یه‌‌‌که‌‌‌مین "مێهره‌‌‌جانی نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی نیگارکێشی منداڵه‌‌‌ نه‌‌‌خۆشه‌‌‌کان" له‌‌‌ چوار گرووپی ته‌‌‌مه‌‌‌نه‌‌‌ جیاوازه‌‌‌کان و له‌‌‌ به‌‌‌شی گرووپی به‌‌‌ به‌‌‌شداریی 900 به‌‌‌شداربوو له‌‌‌ 26 وڵاتی جیهان به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوو و 200 به‌‌‌رهه‌‌‌می هه‌‌‌ڵبژێردراوی ئه‌‌‌م مێهره‌‌‌جانه‌‌‌ له‌‌‌ ئێستا له‌‌‌ سێ شاری دونیا نمایش ده‌‌‌درێن.  


کچه‌‌‌ وه‌‌‌رزشوانێکی کورد بوو بە براوه‌‌‌ی سێهه‌‌‌می پاسکیل‌ سواری له‌‌‌ ئێران 

پێشبڕکێیه‌‌‌کانی پله‌‌‌نایابه‌‌‌کانی پاسکیل‌ سواری کچانی ئێران له‌‌‌ به‌‌‌شی کراس له‌‌‌ تاران به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوو و سه‌‌‌میرا ڕه‌‌‌حیمی پاسکیل‌ سواری کوردستانی میدالیای بڕۆنزی ئه‌‌‌م پێشبڕکێیانه‌‌‌ی له‌‌‌ مل کرد.  به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پێشبڕکیێه‌‌‌کانی پله‌‌‌نایابه‌‌‌کانی کوێستانی ئێران له‌‌‌ به‌‌‌شی کراس ڕۆژی شه‌‌‌ممه‌‌‌/ 18ی مانگی ڕه‌‌‌زبه‌‌‌ر به‌‌‌ به‌‌‌شداریی 25 وه‌‌‌رزشوان له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ی 10 هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ له‌‌‌ هۆڵی وه‌‌‌رزشی ئازادی تاران به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوو. له‌‌‌ کۆتایی ئه‌‌‌م پێشبڕکێیانه‌‌‌دا سه‌‌‌میرا ڕه‌‌‌حیمی، باسکیله‌‌‌ سواری کوردستانی به‌‌‌ پێوانی مه‌‌‌ودای 35 کیلۆمه‌‌‌تری توانی پله‌‌‌ی سێهه‌‌‌می ئه‌‌‌م پێشبڕکێیانه‌‌‌ وه‌‌‌ده‌‌‌ست بێنێت.


رۆحانی بۆ نیگەرانانی ئەتۆمی: دوای گەمارۆ دووکانی ئێوە راناوەستێت

حەسەن رۆحانی بەو کەسانەی کە لە رێکەوتنی ئەتۆمی لە نێوان ئەمریکا و ئێران نیگەرانن رایگەیاند کە نیگەران مەبن دوای گەمارۆکانیش دووکانی ئێوە چۆڵ نابێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمرۆ دووشەممە 20ی رەزبەری 1394، رۆحانی لە شاری ساری بۆ نیگەرانانی ئەتۆمی رژێمی ئاخوندی وتی، هێندێک قسە گوێ لێ مەگرن تا بە کاتی خۆی وڵامی دەدەینەوە، چ کەسانێک هەن کە لە لابردنی گەمارۆکان نیگەرانن؟ بەڵام بزانن کە ئێوەش زەرەر ناکەن، نیگەران مەبن دوای گەمارۆکانیش ئەم خێرە بۆ ئێوە دەمێنێتەوە و دووکانەکانی ئێوە چۆڵ نابێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆحانی وتی، ئێمە بۆمان نییە لە سەر حسابی گیرفانی خەڵک درووشم بدەین، هەر کەس ئەیەوێت درووشم بدات لەسەر حسابی خۆی و ژیانی خۆی درووشم بدات.

 

رێگای تەدارۆکاتی رژێمی ئاخوندی بۆ یەمەن داخرا

رێگای سەرەکی گەیاندنی یارمەتی رژێمی ئاخوندی بۆ چەکدارانی حوسی لە یەمەن داخراوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کارناسانی نیزامی رایانگەیاندووە کە بە دەستبەسەردا گرتنیگەرووی باب لمندەب لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانی یەمەنەوە یارمەتی گەیاندنی رژێمی ئاخوندی بۆ چەکدارانی حوسی راگیراوە و پێدەچێت شەر دژ بە چەکدارانی حوسی کە لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە پشتیوانی دەکرێن درێژەی هەبێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، ریاز قەواجی، بەرێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رۆژهەڵات رایگەیاند، بە دەستبەسەردا گرتنی گەرووی باب لمەندەب لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانی یەمەنەوە چیتر رژێمی ئاخوندی ناتوانێت هیچ جۆرە یارمەتیێکی چەکدارانی حوسی بدات.



مێرکڵ: تاکو ئێستا هەوڵەکانمان لە سووریە بێ ئەنجام بوون

لەبارەی ئەنجامی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی رۆژئاوا و وڵاتانی هاوپەیمانانەوە سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆی وڵاتی سوریا، ئەنجێلا مێرکڵ رایگەیاند، کە تاکو ئێستا هەوڵی تەواوی لایەنەکان بێ ئەنجام بوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی بیلد-ی ئەڵمانی، ئەنجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەو وڵاتە، لەبارەی قەیرانەکانی سوریاوە، وتی: "هەوڵە دیپلۆماسییەکانی رۆژئاوا و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و تەنانەت روسیاش، تاکو ئێستا بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی دیمەشق، سەرکەوتنێکیان بەدەستنەهێناوە".وتیشی: "بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە دەبێت وازبهێنین و شێوازی مامەڵەکردنمان لەگەڵ بارودۆخەکەدا بگۆڕین، بەڵکو دەبێت بەوپەڕی توانامانەوە، بەشوێن رێگا چارەی سیاسی دیکەدا بگەڕێین و بە ئاشتیانە کێشەکان چارەسەر بکەین".


سه‌‌‌رکرده‌‌‌یه‌‌‌کی‌ ئیخوان: حوکمی‌ ئه‌‌‌ردۆغان له‌‌‌ کۆتایی نزیک بووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌

سه‌‌‌رکرده‌‌‌یه‌‌‌کی‌ پێشووی‌ ئیخوان موسلیمین له‌‌‌ میسر رایده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێت که‌‌‌ حوکمی‌ ره‌‌‌جه‌‌‌ب ته‌‌‌یب ئه‌‌‌ردۆغان، سه‌‌‌رۆک کۆماری‌ تورکیا له‌‌‌ کۆتایی نزیکبووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌ویش به‌‌‌هۆی‌ ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌ تیرۆریستیانه‌‌‌ی‌ له‌‌‌و وڵاته‌‌‌ رووده‌‌‌ده‌‌‌ن و به‌‌‌دوای‌ خۆیدا ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی‌ دژی‌ سه‌‌‌رۆکه‌‌‌که‌‌‌ی‌ ده‌‌‌هێنن.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، موختار نوح، سه‌‌‌رکرده‌‌‌ی‌ پێشووی‌ ئیخوان موسلیمین له‌‌‌ میسر ده‌‌‌ڵێت که‌‌‌ به‌‌‌هۆی‌ ئه‌‌‌و رووداو و پێشهاته‌‌‌ تازانه‌‌‌ی‌ له‌‌‌ تورکیا هاتوونه‌‌‌ته‌‌‌ ئاراوه‌‌‌ ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌کان روویان له‌‌‌ زیادبوون کردووه‌‌‌ و وتووشیه‌‌‌تی‌، له‌‌‌ماوه‌‌‌کانی‌ داهاتوودا خۆپیشاندانه‌‌‌کان دژی‌ ئه‌‌‌ردۆغان روو له‌‌‌ زیادبوون ده‌‌‌که‌‌‌ن.  ئه‌‌‌و سه‌‌‌رکرده‌‌‌یه‌‌‌ی‌ ئیخوان موسلیمین به‌‌‌ رۆژنامه‌‌‌ی‌ "ئه‌‌‌لیوم ئه‌‌‌لسابع"ی‌ میسری‌ وتووه‌‌‌: "حوکمی‌ ئه‌‌‌ردۆغان له‌‌‌ کۆتایی نزیکبووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌حاڵه‌‌‌تێکدا ئه‌‌‌گه‌‌‌ر پارتی‌ داد و گه‌‌‌شه‌‌‌پێدان له‌‌‌ حوکم دووربخرێته‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کان بدۆڕێت".


9 ساڵ و 1 مانگ و 11 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 20ی رەزبەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 20ی رەزبەری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران