رۆژی چوارشەممە 2ی خاکەلێوەی 1396 کەسێک لە شاری لەندەن و لە نزیک پارلەمانی ئینگلستان بە ماشینەوە خۆی کرد بە نێو خەڵکداو چهندین کهسی کرد
رۆژی چوارشەممە 2ی خاکەلێوەی 1396 کەسێک لە شاری لەندەن و لە نزیک پارلەمانی ئینگلستان بە ماشینەوە خۆی کرد بە نێو خەڵکداو چهندین کهسی کرد به ژێر ماشینهکهی و دوای ئەوە هێرشبەرەکە بە چەقۆ پەلاماری پۆلیسی داوەو پۆلیسێکی بریندار کردوە.
بە پێی بڵاوکراوەی پۆلیس لەو هێرشە تیرۆریستیەدا پێنج کەس کوژراو و زیاتر لە 40 کەسیش بریندار بوون و هێرشبەرەکەش لە شوێنی رووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران وێڕای سەرەخۆشی لە کەس و کاری کوژراوەکان و حکومەتی بریتانیا، ئەو کردەوە تیرۆریستیە بە توندی مەحکوم دەکاو هێرش بۆ سەر خەڵک بە هەر بیانوویەک، بە کارێکی دوور لە بەها مرۆیی و ئاسمانیەکان دەزانێ و مەحکومی دەکا.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
3/1/1396