وەلید فارس لە کارناسانی کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەراست و یەکێک لە راوێژکارەکانی حکومەتی دۆناڵد ترامپ لە وتووێژ لەگەڵ شەرق لئەوسەت گووتی: ئەمریکا بەو زوانە هەوڵەکانی رژێمی ئێران لە وەڵاتانی عەرەبی رادەگرێ.
وەلید فارس سەبارەت بە چاوپێکەوتنی ترامپ و پۆتین گوتی
بێگوومان ئەو چاوپێکەوتنە ئەنجام دەدرێ و تیایدا رێگەچارەی قەیرانی سوریە باس دەکرێ. رێگەچارەیەک کە بە دەرکردنی داعش، ئەلقاعیدە، حیزبوڵا و سوپای پاسدارانی حکومەتی ئێران دەست پێ دەکات.
ناوبراو هەروەها وتی: ئەوە تەنها رێگەی گەیشتن بە چارەسەری سیاسی لە سوریەیە. تا کاتێک ئەو هێزانە لە سوریەدا بن، هیچ رێگەچارەیە بوونی نیە و ئەمریکا بەو زوانە هەوڵەکانی رژێمی ئێران لە وەڵاتانی عەرەب رادەگرێ.
وەلید فارس لە درێژەدا وتی: شکستی داعش لە رێگەی هاوپەیمانی نێونەتەوەیەوە دەبێ ئوپزیسیۆن کونترۆڵی ئەو ناوچانەی کە گرۆپ و تاقمە جیاجیاکان داگیریان کردوە وەدەست بگرێ.
ناوبراو سەبارەت بە وتووێژی ئاشتی خۆرهەلاتی ناوەراست گوتی: خودی فلستینیەکان خوازیاری چارەسەری قەیرانەکە لە رێگەی وتووێژەوەن و نایانهەوێ رژێمی ئێران شەرێکی دیکە وەرێ بخات.