رۆژی هەینی 4ی خاکەلێوەی 1396 هەواڵدەری ریتێر بڵاوی کردەوە سەناتۆرەکانی کۆماریخواز و دیموکراتی ئەمریکا رۆژی پێنج شەممە پێشنووسی بریارنامەیەکیان بۆ پەرەپێدانی ئابڵوقە غەیرە ناوکەییەکانی دژ بە رژێمی ئێران لە سەنای ئەمریکا خستۆتە بەر باس.
ئەو بریارنامەیە کە لەلایەن 14 سەناتۆری کۆماریخواز و دیموکراتەوە پشتیوانی لێ دەکرێ، هەمو ئەو کەس و ناوەند و هاوبەشە تەجاریانەی پێوەندیان بە بەرنامەی مووشەکە بالستیکەکانی رژێمی ئێرانەوە هەیە دەگرێتەوە.
هەروەها ئەو بریارنامەیە سوپای پاسدارانی رژێم دەگرێتەوە، و ئابڵوقەی ئەو کەسانەی کە بەپێی فەرمانی سەرۆک کۆمار بە تاوانی پشتیوانی لە تیرۆریزم سەپێدراوە، بەو بریارنامەیە دەبێتە قانوونی.
ئەو بریارنامەیە هەروەها سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەرکدار دەکات بۆ ئەوەی دارایی هەر کەس و ناوەندێک کە خەریکی کرین و فرۆشتنی چەک و چۆڵ لەگەڵ رژێمی ئێرانن، بلوک بکات.
|