بەپێی هەواڵ، لە دوای ئەوەی لە بەرنامەیەکی رایەڵکە (شەبەکە)ی دووی تەلەفزیۆنی رژێمی ئێران بەرێزی بە جل و بەرگی کوردی کرا، لە شارەکانی کوردستانی ئێران کەمپینێک دژ
بەپێی هەواڵ، لە دوای ئەوەی لە بەرنامەیەکی رایەڵکە (شەبەکە)ی دووی تەلەفزیۆنی رژێمی ئێران بەرێزی بە جل و بەرگی کوردی کرا، لە شارەکانی کوردستانی ئێران کەمپینێک دژ بەو بێڕێزیکردنە، لە ژێر ناوی "جلی کوردی ناسنامەمانە و پاراستنیشی ئەرکی گشتمانە" پێک هات.
ئەو بەرنامە تەلەڤیزیۆنییە کە لە ڕۆژی ٣٠ ڕەشەمە دوایین ڕۆژی ساڵی ٩٥ی هەتاوی بڵاو کرایەوە، ناڕەزایەتیی توندی چالاکانی مەدەنی لە کوردستانی لێ کەوتووەتەوە.
بەڕێوەبەرانی ئەو کەمپینە دەڵێن: ئەوەی لە بەرنامەی کولا قرمزی" کاناڵی ٢ی تەلەڤیزیۆنی حکوومەتی ئێرانی سەبارەت بە بێڕێزیکردن بە جلوبەرگی واڵا و ڕەنگینی ژنانی کورد بڵاو کرایەوە، جێگای قبووڵکردن نییە و خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی ژنانی کورد بە هیچ شێوەیەک ئەو بێڕێزییە قبووڵ ناکەن و دەبێ هەڵوێستی خۆیان دەرببڕن.
هەروەها بەڕێوەبەرانی ئەو کەمپینە دەڵێن: "جلوبەرگی کوردی ناسنامەی نەتەوەی کوردە و مێژووی چەندین هەزار ساڵەی هەیە و یەکێک لە پێناسەکانی ئەم گەلەیە و بۆ پاراستنی ئەم ڕەسەنایەتییە دەریایەک خوێنی باشترین ڕۆڵە بەشــــــەرەفەکانی ئەم گەلە لە پێناویدا ڕژاوە.