پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سوپاسنامەی سازمانی خەبات بە بۆنەی بەرێوەبردنی بە شکۆیانەی رێورەسمی نەورۆز لە کوردستان

سوپاسنامەی سازمانی خەبات بە بۆنەی بەرێوەبردنی بە شکۆیانەی رێورەسمی نەورۆز لە کوردستان

نەورۆز وەک جێژنی نه‌ته‌وه‌یی و کلتورێکی دانەبڕاوی مێژووی گەلەکەمان، هەموو سالێک بە چەشنێکی بەرچاو و پڕ شکۆ بەرێوەچووە و رێز لەو بۆنە نەتەوەییە گیراوە.








خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!


ئه‌‌‌ندام و لایه‌‌‌نگره‌‌‌ دلسۆزه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات!


نەورۆز وەک جێژنی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و کلتورێکی دانەبڕاوی مێژووی گەلەکەمان، هەموو سالێک بە چەشنێکی بەرچاو و پڕ شکۆ بەرێوەچووە و رێز لەو بۆنە نەتەوەییە گیراوە. نه‌‌‌ورۆز هێمای به‌‌‌رخۆدان و فیداکاری و هێمایه‌‌‌ک  و هۆیه‌‌‌ک بۆ دەربڕینی شادی و پیشاندانی روحی کوردایەتی و حەق ویستی نەتەوەکەمان.


 ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو بە پەیام و ئامانج و مەبەستێکی دڵخۆشکەر و پڕ واتاوە بەرەو پیری رێورەسم و کەرنەواڵەکانی نەورۆز چوون و لەسەرانسەری شار و دیهاتەکانی کوردستان ئەو یادە بە گڕ و تینێکی جیاوازترەوە بەرێوەچوو.


ئەوەی بوو بە خاڵی جیاکەرەوەی نەورۆزی ئەمساڵ سەرخستنی پەیامی یەکێتی و برایەتی و پیشاندانی  یەکبوونی ریزەکانی جوڵانەوەی گەلەکەمان بوو. ئەویش لەدوای ئەوەی 6 لایەنی سیاسی و تێکۆشەری کوردستان و یەک لەوان سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە دیاری کردنی چه‌‌‌ند هێما بۆ نیشاندانی یەکگرتوویی وەک جامانە و هەوری داوایان لە چین و تۆێژه‌‌‌کانی خەڵکی کوردستان کرد کە بە شێوەیێکی بە شکۆیانە تر و بەو پەڕی یەکگرتووییەوە بەرەو پیری نەورۆز بچن.


 سازمانی خەبات ی کوردستان سەرکەوتنی پەیام و ئامانجی جولانەوەی گەلەکەمان لە نەورۆزی 2717 لەسەردەستی  خەڵکی کوردستان رادەگەێنێ‌ و پیرۆزبایی لەهەموو تاکێکی ئازادیخواز و بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی گەلەکەمان دەکەین و هاوکات سپاس و پێزانین دەردەبڕین بو گەلی هەمیشە تەیار و تێکۆشەری کورد لە کوردستانی ئێران و ئومێد دەکەین ئەمساڵی نوێ، دەسپێکی  قوناغێکی نوێ لە هەنگاوی هاوبەش و کاری بەرچاوتر و پێش خستنی جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەییمان بێ.


سەرکەوێ‌ خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی گەلەکەمان لە کوردستانی ئێران


بروخێ‌ رژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندانی ئێران


 


سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران


کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی


3ی خاکەلێوەی 1396

 

 


7 ساڵ و 7 مانگ و 28 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سوپاسنامەی سازمانی خەبات بە بۆنەی بەرێوەبردنی بە شکۆیانەی رێورەسمی نەورۆز لە کوردستان

سوپاسنامەی سازمانی خەبات بە بۆنەی بەرێوەبردنی بە شکۆیانەی رێورەسمی نەورۆز لە کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران