رۆژی هەینی 4ی خاکەلێوەی 1396 شۆرای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەکان، بە 96 دەنگی ئەرێ بە بریارنامەی بەپێشنیارکراوی سوئید، ئەمریکاـ مەقدونیە و مولداوی
رۆژی هەینی 4ی خاکەلێوەی 1396 شۆرای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەکان، بە 96 دەنگی ئەرێ بە بریارنامەی بەپێشنیارکراوی سوئید، ئەمریکاـ مەقدونیە و مولداوی ئەرکی ئەسما جەهانگیر راپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤ لە ئێران، بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە نوێ کرایەوە.
پێشنووسی ئەو بریارنامەیە بەپێچەوانەی ویستی رژێمی ئێران رۆژی هەینی بە 22 دەنگی ئەرێ، 12 دەنگی نەخێر و 13 دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا. لە دانیشتنی دەنگدانەکەدا نوێنەری رژێمی ئاخوندی راگەیاند کە ئەو هەنگاوە سیاسی و لایەنگرانەیە.
نوێنەری ئاڵمان بە نوێنەرایەتی یەکیەتی ئوروپا پشتیوانی لە نوێ کردنەوەی ئەرکی رێپۆرتدەری تایبەت بە مافی مرۆڤ لە بارەی ئێرانەوە کرد.
نوێنەری بریتانیایش بە ئیشارە بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران پێداگری لەسەر پێویستی راپۆرتدەری تایبەت کردەوە.
نوێنەرانی وێنزوئیلا، کوبا و عێراق لەو دانیشتنەدا دژ بەو بریارنامەیە قسەیان کرد.
خاتوو ئەسما جەهانگیر ساڵی رابردوو جێگەی ئەحمەد شەهید راپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری ئێرانی گرتەوە.
ناوبراو لە یەکەم راپۆرتی خۆیدا گوتی کە هیچ باشتر بوونێک لە کارنامەی مافی مرۆڤی رژێمی ئێراندا نابینرێ و سنووردار کردنی ئازادی ڕادەربڕین و جیاکاری دژ بە ژنان و کەمینە دینیەکان هەروا بەردەوامە.