بەپێی هەواڵی هەواڵدەری رۆیتێر 4ی خاکەلێوەی 1396 وەزارەتی دەروەی ئەمریکا ئابڵوقەی نوێی دژ بە 30 کەس و ناوەندی سەربە رژێمی ئێران،
بەپێی هەواڵی هەواڵدەری رۆیتێر 4ی خاکەلێوەی 1396 وەزارەتی دەروەی ئەمریکا ئابڵوقەی نوێی دژ بە 30 کەس و ناوەندی سەربە رژێمی ئێران، سوریە و کورەی باکوور بەهۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤ و قەدەغە کردنی پەرەپێدانی چەک و چۆڵ، سەپاند.
ئەو 30 ناوەند و کەسە لە 10 وەلاتی جیادا چالاکیان هەیە. لەو 30 ناوەند و کەسە 11 بابەتی پێوەندی بە رژێمی ئێرانەوە هەیە کە لە چین و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و کورەی باکوور جێگیرن. ئەوانە کەرەستە و پێداویستی بەرنامەی موشەکی بالستیک بۆ رژێمی ئێران دابین دەکەن و هاوکاری سەربازیان لەگەڵ سوریە و کورەی باکووردا بووە.
ئەو کەسانەی لە پێوەند بە رژێمی ئێران ئابڵوقەیان خراوەتە سەر: جەک کین، جەک وانگ و کارل لی.
ئەو شیرکەت و ناوەندانەی لە پێوەند بە رژێمی ئێران ئابڵوقەیان خراوەتە سەر: کۆمپانی ژونگ کێ ئەلەکترۆنیک، دانیاڵ زەنقوا مائویی، یوشیان گونگسی، کۆمپانی هەناردە و هاوردەی نینگبو نیوسەنچری، کۆمپانی شێنژن یاتایدا های ـ تەک، کۆمپانیای کاربون و گرافیت سینوتەک و شیرکەتی پیشەسازی ئیسکای رایز.
کۆمپانیای تەجاری "سائێنگ پیل" لە کورەی باکور و شیرکەتی "مەبروکە" لە ئیماراتیش بەهۆی پێوەندیان بە رژێمی ئێرانەوە ئابڵوقەیان رخاوەتە سەر.