لە ساڵی ڕابردوودا ١٣٨ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی رژێمی ئێرانداو بە دەستی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئەو رژێمە لەسێدارە دراون.
لە ساڵی ڕابردوودا ١٣٨ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی رژێمی ئێرانداو بە دەستی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئەو رژێمە لەسێدارە دراون.
ماڵپەری هەنگاو لەو پێوەندەدا راپۆرتێکی تایبەتی بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا هاتووە: لەو ١٣٨ کەسە یەکێکیان ژن و ئەوانی دیکە لە ڕەگەزی پیاو بوون
ــ لە سێدارە دانی دوو زیندانیی سیاسیی لە بۆکان و کرماشان
ــ ٩٠ کەس لەو زیندانییانە بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر لە سێدارە دراون
ــ ٢٢ کەس لەو زیندانییانە، چالاکی مەزهەبی بوون
ــ ١٧ کەس لەو زیندانییانە بە تۆمەتی کوشتی بە ئەنقەست و دەستدرێژیی جینسی لەسێدارە دراون
ــ ٧ کەس لەو زیندانییانە لە پێش چاوی گشتیی خەڵکەوە حوکمەکەیان جێبەجێ کراوە
ــ زیاترین حاڵەت لە زیندانی ورمێ بوو کە ٥٥ حاڵەت تۆمار کراوە
ــ لە زیندانەکانی کەرەج و سەڵماس بە ڕیز ٢٥ و ٦ هاووڵاتیی کورد لە سێدارە دراون
ــ ٤٨ کەس لەو زیندانییانە خەڵکی ورمێ بوون
ــ ٢٤ کەس لەو زیندانییانە خەڵکی سنە بوون
ــ شارەکانی سەقز و سەردەشت هەر کام بە ٦ ئیعدام، پاش سنە و ورمێ زیاترین ڕێژەیان بەر کەوتووە