بەپێی هەواڵ، ئەفسانە بایزیدی زیندانیی سیاسیی کورد لە نامەیەکدا بۆ خامنەیی وەلی فەقیهی رژێم گلەیی و گازندەی خۆی لەهەمبەر
بەپێی هەواڵ، ئەفسانە بایزیدی زیندانیی سیاسیی کورد لە نامەیەکدا بۆ خامنەیی وەلی فەقیهی رژێم گلەیی و گازندەی خۆی لەهەمبەر دۆخی نالەباری زیندان و ئەشکەنجەی بێبەزەیییانەی بەرپرسانی زیندان، دەربڕیوە.
ماڵپەری هەنگاو لەو بارەوە دەنووسێ،
نووسینی ئەم نامەیە بووە هۆی بڕینەوەی ١٥ ڕۆژ ژووری تاکەکەسی بۆ ئەفسانە بایزیدی و هەروەها لێدان و ئەشکەنجەی ناوبراو لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی کرمانەوە.
ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە هەروەها نووسیویەتی بەرپرسانی زیندان دەستدرێژییان کردووەتە سەری و بە شێوەیەکی دڕندانە شکەنجە کراوە.
ئەفسانە بایزیدی لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوییەوە لە ژووری تاکەکەسی دایە.