یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کۆمیتەی بەرگریکردن لە دانیشتووانی ئەشڕەف لە لیبرتی داوای نەهێشتنی فشارەکان لەسەر پەنابەرانی ئێرانی دەکات

کۆمیتەی بەرگریکردن لە دانیشتووانی ئەشڕەف لە لیبرتی داوای نەهێشتنی فشارەکان لەسەر پەنابەرانی ئێرانی دەکات
سازمانی خەبات


کۆمیتەی بەرگریکردن لە دانیشتووانی ئەشڕەف لە لیبرتی لە راگەێندراوێکدا دەلێ: لە رۆژی 14ی تەموزی 2015 رێکەوتننامەی ئەتۆم لە نێوان حکومەتی ئێران و وڵاتانی (پێنج کۆ یەک) مۆر کرا و ئەگەر پابەندی هەبێت بە جێبەجێکردنی و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، گرینگی و کاریگەریی خۆی دەبێت، هەر چەند رێککەوتننامەکە  کۆتایی ناهێنێت بە پرۆگرامی نیوکلیاری ئێران و مەترسیی دەست پێڕاگەیشتنی حکومەتی ئێران بە بۆمبای ئەتۆم لە دواڕۆژدا.

 

ئێران وڵاتێکی گرینگ و دراوسێمانە و پێویستە ئەو رێککەوتننامەیە گۆڕانکاریی بەسەر سیاسەتی حکومەتی ئێراندا بهێنێت بەرامبەر بە دراوسێکانی و دەست نەخاتە ناو کاروباری وڵاتەکەمان و هاوکات پابەند بێت بە جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ لە ئێران و ئەو پارەیەی بڕیارە بگەڕێتەوە بۆ ئێران، خەرجی پێداویستییەکانی خەڵکی ئێرانی بکات. ئێمە خۆمان بە دڵسۆزی بەرژەوەندییەکانی ئێران و ئێرانیەکان دەزانین.

 

زیات لە 30 ساڵە هەروەک وڵاتانیتری جیهان، پەنابەرانی ئێرانی لە وڵاتەکەمانده نیشتەجێن کە لە ساڵی 2003ەوە و لە سەردەمی دەسەڵاتی (نوری مالیکی)دا، کە دۆستی حکومەتی ئێران بوو بەرەوڕووی گوشار و کوشتار و ئابڵۆقە و ستەمێکی زۆر بوونەوە و ئێستاشی لەگەڵدابێت کێشەکەیان چار نەکراوە. تا ئێستا 117 کەس لەو پەنابەرانە کوژراون، نزیکەی 1380 کەسیان بریندار و (9)کەسیشیان رفێنراوە و چارەنووسیان نادیارە. هەروەها 27 کەسیشان بە هۆی ئابڵۆقەی پزیشکییەوە گیانیان لە دەست داوە..

 

دوای ئەوەی بە پێی رێککەوتننامەی نێوان (UN) و حکومەتی عێراقی، دانیشتووان لە کامپی ئەشڕەف (دیالە)ەوە بۆ کامپی لیبرتی (بەغدا) گواسترانەوە، باری ژیانیان زۆر سەختە.. شوێنەکەیان بچووک و ژوورەکان ئاسنین و کامپەکەیان بە زیندان کراوە. لیبرتی بێ ستانداردی مرۆییە و ئیمکانیاتی ژیانیشیان لە کامپی ئەشڕەف دەستی بەسەردا گیراوە و دزراوە.

 

ئێمە لە پێناو دوورکەوتنەوە لە  دۆخی رابردوو و هەنگاونان بەرەو ئایندە و وەک هەنگاوێکی مرۆڤپەروەرانە داوا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنە پێوەندیدارەکان دەکەین:

 

1.      ئابلۆقەی سەر کامپی لیبرتی هەڵوەشێتەوە بۆ ئەوەی دانیشتووانی بتوانن هات و چۆی دەرەوەی کامپەکە بکەن بە تایبەت لە رووی پزیشکی و تەندرووستی و بۆ چارەسەری نەخۆشەکانیان و هەروەها ئازاد بن لە دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانیان.

 

2.     خەڵکانی سەربەخۆ و پڕۆفیشناڵی راهێنراو بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی پەنابەران، لە جێی بەرێوەبەرایەتیی ئێستای کامپەکە، کە سەر بە حکومەتی پێشوو (نوری مالیکی)ن و راستەوخۆ دەستیان هەبووە لە توندوتیژی و کوشتاری دانیشتووان لە ماوەی ساڵانی رابردوو دابنرێن.

 

3.     لیبرتی لە لایەن کۆمیساریای باڵای پەنابەران (UN)ەوە وەک کامپی پەنابەران بەفەرمی بناسرێت بۆ ئەوەی دانیشتووانی کامپەکە لە ئارامیدا بژین و گیانیان پارێزراو بێت و سوودمەند بن لە ژیانی ئاسایی.

 

4.     چاودێری بکەن بەسەر باشترکردنی باری گوزەرانی خەڵکی ئێرانی دراوسێمان و سوودمەندبوونیان لە ئەنجامەکانی دوای رێککەوتننامەکە بە تایبەت دەستەبەرکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و دابینکردنی داخوازییە سەرەتاییەکانی ژیانیان.

 

 

 

ئیمزا

 

1.      ئەنجوومەنی باڵای رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستان

 

2.      سەنتەری ئاسوودە بۆ  راپرسی و سیاسی

 

3.     رێکخراوی رەڤین

 

4.      سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان

 

5.      یەکێتی قوتابیانی کوردستان

 

6.     کۆمەڵەی ژنانی ئازادی کوردستان

 

7.     رێکخروی هەڵوێست بۆ پرسە نیشتمانیەکان

 

8.     سەنتەری رۆشنبیری شاخۆڵان

 

9.     رێکخراوی جۆڵا بۆ پەرەپێدانی مەدەنیەت

 

10.   ناوەندی رۆشنبیری گوڵان

 

11.  رێکخراوی ئاشتی خێرخوازی

 

12.  رێکخراوی مرۆڤ بۆ بەها مرۆییەکان

 

13.  کۆمەڵەی دۆستایەتیی نێوان گەلانی ئازاد

 

14.  کۆمیتەی بەرگریکار لە مافەکانی پەنابەران

 

15.  تۆڕی رێکخراوەکانی ژینگە

 

16. رێکخراوی سیمای هەولێر

 

17. ئەنجوومەنی رووناکبیرانی کوردستان

 

18. پارتی کۆماری کوردستان

 

19.  بزوتنەوەی نوێبوونی لاوانی کوردستان

 

20.   پارتی سەربەخۆیی کوردستان

 

21.  پارتی بەرەی نەتەوەیی کورد

 

22.  رێکخراوی شیار بۆ پرۆسەکانی گەنج

 

23.  رێکخراوا گەنجینە بۆ گەشەپێدانا گەنجان-دهۆک

 

24.  ئەنجومەنی لاوانی کوردستان

 

25.  ئەنجومەنی سوێندی بوقرات

 

26. بزوتنەوەی نەتەوەیی کلدانی

 

27. سەنتەری هەبون یێ رەوشەنبیری-دهۆک

 

28. سەنتەرێ بەهرەمەند یێ رەوشنبیری –دهۆک

 

29.  کۆمەڵەی نووسەرانی کوردستان

 

30.   ئەنجوومەنی پزیشکان و مامۆستایانی زانکۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ...

 

31.  کۆمیتەی کوردی بۆ بەرگریکردن لە دانیشتووانی ئەشڕەف لە لیبرتی

 

32.  ئەنجوومەنی دوستایەتیی هەرێمی کوردستان و خەڵکی ئێران

 

33. بەهروز جەعفەر                  نووسەری و لێکۆڵەری سیاسی

 

34.  درەو مەهدی                     نووسەر

 

35.  هۆگر شەهاب                    خوێندکار و چالاکوان

 

36. حاجی مستەفا رێکانی            مامۆستای زانکۆ، نووسەر و رۆژنامەنووس

 

37. تاریق کاریزی                    رۆژنامەنووس

 

38. دلێر حەسەن                     ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر

 

39. سەلاح کاکە ئەحمەد              رۆژنامەنووس

 

40.   سەربەست خەسرەو عارف         نووسەر و وەرگێڕ

 

41.  محەمەد دڵشاد شوکرۆڵڵا          ئەندازیاری پێشکەوتوو

 

42.  عومران محەمەد عەلی (ئەبوئازاد)  ئەندامی سەرکردایەتیی چەپی دیموکراتی کوردستان لە سوریا

 

43.  سەلاح بەدرەدین                  بەڕێوەبەری دامەزراوەی رۆشنبیری و گفتوگۆ (کاوە)

 

44.  تەرزە بۆتانی                    چالاکوانی مەدەنی. رۆژنامەنووس

 

45.  نزار محەمەد                     چالاکوانی سیاسی

 

46. شاهۆ گۆران                     نووسەر

 

47. سالار دۆسکی                    رۆژنامەنووس

 

48. هاواربازیان                      نووسەر و رۆژنامەنووس

 

49.  سالارباباشیخ                    رۆژنامەنووس

 

50.   سالار دۆسکی                    رۆژنامەنووس

 

51.  چۆمان عوسمان مەعروف          رێکخراوی هەلەبجە، رۆژنامەنووس

 

52.  عیماد ریکانی                    مافناس

 

53.  محەمەد چاوشین                 رۆژنامەنووس

 


9 ساڵ و 1 مانگ و 10 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆمیتەی بەرگریکردن لە دانیشتووانی ئەشڕەف لە لیبرتی داوای نەهێشتنی فشارەکان لەسەر پەنابەرانی ئێرانی دەکات

کۆمیتەی بەرگریکردن لە دانیشتووانی ئەشڕەف لە لیبرتی داوای نەهێشتنی فشارەکان لەسەر پەنابەرانی ئێرانی دەکات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران