پاسدار رۆستەمی قاسمی: ئەو کەسانەی لافی ئەوەیان لێ دەدا کە لە 100 رۆژدا کێشەی ئابووری چارەسەر دەکەن، تووشی ئالزایمیری سیاسی بوون.
پاسدار رۆستەمی قاسمی: ئەو کەسانەی لافی ئەوەیان لێ دەدا کە لە 100 رۆژدا کێشەی ئابووری چارەسەر دەکەن، تووشی ئالزایمیری سیاسی بوون.
پاسدار رۆستەمی قاسمی وەزیری پێشووی نەوتی رژێم دیانی نا بە دۆخی خراپی ئابووری و هەژاری و بێکار و گوتی:
20 ملوێن هەژارمان لە وەلاتدا هەیە لە کاتێکدا کارخانەکان لە کار کەوتوون بەڵام کارخانەی هەژاری لە وولاتدا بە باسی کار دەکاو هەژاری بە باشی بەرهەم دەهێنرێ. رەوشی وەلات بەتایبەت لە باری بێکاریەوە لە ئاستی بێزاریدایە.
ناوبراو کە رۆژی شەممە 5ی خاکەلێوە لە گورگان قسەی دەکرد، لە بەرەبەری شانۆی هەڵبژاردنەکان و بەهۆی بگرەوبەردەی تاقمەکانی نێودەسەڵاتدا، هێرشی کردە سەر ئاخوند رۆحانی و وتی: کەسێک کە ئامادەیی وەڵامدانەوە، ریسک و وەرگرتنی بەرپرسایەتی نەبێ نابێ بەرپرسایەتیش وەرگرێ، ژمارەیەک هاتن و وتیان کە ئێمە کێشەکانی وەڵات لە 100 رۆژدا چارەسەر دەکەین، وە ئالزایمیری سیاسیان گرت و وتیان کە هەموو ئابڵوقە مووشەکی و سیاسیەکان لادەبرێن و ئەورۆ دەیان گوت کە ئێمە تەنیا یەک رێگەمان رێک کردوە.
ئەو پاسدارە بە ئیشارە بەوە کە حکومەت یارانەی چەند ملوێن کەسیان بڕی و دەبێ وەڵامدەر بن کە بۆچی دەڵەین کەسری بوجەمان هەیە، هەروەها ئیعترافی کرد کە قەیرانی بێ باوەڕی، بێ ئەنگیزەیی مان لە وەلاتدا هەیەو ئەوانە لە بابەتە بنەڕەتیەکانی وەلاتم و کەسیش ئامادە نیە بریار وەرگرێ و ریسک بکا و کەسیش ئامادە نیە کە پرسیار لەوانە بکات.