پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

جێگری وەزیری دەرەوەی ئینگلیس: سپاى پاسداران رێکخراوێکی قەدەغەکراوە لەلایەن یەکیەتی

جێگری وەزیری دەرەوەی ئینگلیس: سپاى پاسداران رێکخراوێکی قەدەغەکراوە لەلایەن یەکیەتی
دەنگی خەباتی کوردستان

باب بلەکمەن نوێنەری پارلەمانی ئینگلیس، بەچەند پرسیارێکی نووسراو بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەو وەڵاتە، بە پێداگری لەسەر پێویستی وەدەرنانی سپای پاسداران و دەستوپێوەندەکانی لە سوریە، عێراق و یەمەن، داوای لەو وەزارەتە کردوە کە هەڵوێستی خۆی لەبەرامبەر دەوری سپا 




 

لە سەرکوتی خەڵکی ناوخۆ و هەناردەکردنی تیرۆریزم بۆ وەلاتانی ناوچەکە، دەربڕێ.




 

توبیاس ئەلوود جێگری وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە وەلامدا روو لە باب بلەکمەن گوتی: سپای پاسداران ئێران رێکخراوێکی قەدەغەکراوە لەلایەن یەکیەتی ئوروپا و بەهۆی کردەوەکانی سەبارەت بە پشتیوانی ئێران لە تیرۆریزم و پێشێلکاری مافی مرۆڤ ناوی خراوەتە لیستەوە. راپۆرتێکی یەکجار زۆر سەبارەت بە دەوری سپای پاسداران و بەشداریان لە ئازار و شکەنجەی خەڵک لە ئێراندا هەیە، لەوانە نوێترین راپۆرتی راپۆرتدەری تایبەتی رێکخاروی نەتەوەکان لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران.




 

ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئێمە هەروا سەبارەت بە چالاکیەکانی سپای پاسداران لە ناوچەکەدا نێگەرانین، بەتایبەت لەو راپۆرتانەی باس لە پشتیوانی و پێوەندی ئێران بۆ تاقمە قەدەغەکراوەکانی وەک حیزبوڵا. ئەو پشتیوانیە راستەوخۆ چارەسەرەکان بۆ ئاسایش و ئارامی بەردەوامی ناوچەکە لاواز دەکا.




 

جێگری وارەتی دەرەوەی بریتانیا تەئکیدی کردەوە: حکومەتی ئینگلیس هەروەها سەبارەت بە چالاکی ئێران لە ناوچەکە، بەتایبەت پشتیوانی ئەوان لە تاقمە چەکدارەکان لە سوریە، عێراق و یەمەن زۆر نیگەرانە. سەرۆک وەزیر لە وتاری خۆی روو بە شۆرای هاوکاری کەنداوی فارس لە مەنامە لە 7ی دیسامبری (رابردوو) وتی ئێمە هەروا پێبەندی کار کردنین لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان بۆ پاشەکشەکردن بە کردەوەی داگیرکەرانەی ئێران لە ناوچەکە.




 

توبیاس ئەلوود زیادی کرد: سپای پاسداران بەگشتی لە ئێستادا، لەژێر ناوی لیستی ئەتۆمی یەکیەتی ئوروپادا ئابڵوقەی خراوەتە سەر. جوێ لەوە کەسانێکی دیار لە سپای پاسداران بەهۆی دیکەی وەک چدتیرۆریزم و مافی مرۆڤ، لە یەکیەتی ئوروپا ئابڵوقەیان خراوەتە سەر.

7 ساڵ و 7 مانگ و 25 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جێگری وەزیری دەرەوەی ئینگلیس: سپاى پاسداران رێکخراوێکی قەدەغەکراوە لەلایەن یەکیەتی

جێگری وەزیری دەرەوەی ئینگلیس: سپاى پاسداران رێکخراوێکی قەدەغەکراوە لەلایەن یەکیەتی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران