پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی کوردستان لە سەرودەمی نەورۆز لەلایەن

بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی کوردستان لە سەرودەمی نەورۆز لەلایەن

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، پێش نیوەڕۆی دووشەممە، ٧ی خاکەلێوە، دوو کەس لە بەڕێوەبەرانی جەژنی نەورۆزی شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کراون.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو، پێش نیوەڕۆی دووشەممە، ٧ی خاکەلێوە، دوو کەس لە بەڕێوەبەرانی جەژنی نەورۆزی شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کراون.

ڕێوڕەسمی نەورۆزی سالی ٩٦ بڕیاربوو لە دێهاتی "حەسەن ئاوای" نزیک سنە بەڕێوە بچێت.

ناوی ئەو دوو چالاکە مەدەنییەØ› "ڕامین ساڵحی" و "جەلال خوداکەرەمی" راگەیەندراوە.

 

وەک دەگوترێ کەسانی گرێدراوی گرووپە سەلەفییەکان لەو هێرشکردنە بۆ سەر ڕیوڕەسمی نەورۆزی حەسەن ئاوا لە شاری سنە هاوکاری هێزە سەرکوتگەرەکانیان کردوە.

 

هاوکات لە کامیاران دوو چالاکی مەدەنی بەناوەکانی "سەعید یووزی" و "ساڵح ئەمانی" لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە دەستبەسەر کراون.

 


کۆتایی ئەو حەوتوویەش یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتی بە پێکهێنانی ڕێکخستنە کرێکارییەکان به ناوی خالید حسەینی لە سنە بۆ بۆ ناوەندەکانی هێزە ئەمنیەتیەکان بانگهێشت کراوە.

لە دوای بانگهێشتی "خالید حسەینی" هێزە ئەمنیەتیەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردووە.هەروەها هەندێ سەرچاوەی دیکە باس لەوە دەکەن کەØ› دوابەدوای بەڕێوەچوونی جەژنی نەورۆزی سەقز لە گوندی "ئایچی"، لانیکەم ١٠  کەس له بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێوڕەسمە کۆنەی کوردەواری بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگهێشت. 

هەروەها  ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەمەی ٩٥، چوار لاوی خەڵکی گوندی"خەلیفەلیان" سەربە بەخشی ناوەندیی شاری "نەغەدە" دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

ناوی  ئەو چوار لاوە گیراوە کە تەمەنیان کەمتر لە ٢١ ساڵە، بریتییە لەØ› "کیان کەریمی" کوڕی هادی،"کیان ئورامە"کوڕی سەعید،"محەممەد زەبیحی" کوڕی عەلی و "ڕەزا سۆفی ئەحمەدی" کوڕی سادق.

هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری نەغەدە ئێوارەی ڕۆژی پێنج‌شەممە چوونەتە ئەو گوندە و هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چوار لاوە و دەستبەسەریان کردوون.

" بانگەوازی حیزبە کوردییەکان" هۆکاری سەرەکیی دەستبەسەرکردنی ئەو چوار لاوە بووە.

پێشتریش شەش حیزب و لایەنی سیاسیی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەیی بەیاننامەیەکی هاوبەش، داوایان لە خەڵکی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کردبوو، کە جێژنی نەورۆزی ساڵی ٩٦ی هەتاوی هەرچی بەرینتر و بەشکۆتر لە ساڵانی ڕابردوو بەڕێوە ببەن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان لە شارەکانی کوردستانی ئێران، لە بەرەبەری نەورۆزی ئەمساڵدا و لە ڕۆژەکانی پاش نەورۆزدا، لانیکەم ٢٧ هاووڵاتیی کورد لە پەیوەند لەگەڵ بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز و کەڵکوەرگرتن لە "جامانە"، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئامارە نافەرمیەکان، ساڵی ڕابردوو ٥٦٤ کەس لە هاووڵاتیانی کورد بەهۆی چالاکیی سیاسی، مەدەنی، وێبلاگنووسی و ژینگەپارێزی دەستبەسەر کراون کە بۆ ١١٩ کەسیان حوکمی زیندان بڕاوەتەوە.

7 ساڵ و 7 مانگ و 25 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی کوردستان لە سەرودەمی نەورۆز لەلایەن

بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی کوردستان لە سەرودەمی نەورۆز لەلایەن

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران