رۆژی دووشەممە 7ی خاکەلێوە، کۆمیتەی وەزیرانی عەرەبی بەرپرس لە بەدواداچوون ۆ رێکاری بەرەنگاربوونەوەی دەستێوەردانەکانی رژێمی ئێران و بەردەوامی ئەو دەستێوەردانانەی لە کاروباری وەلاتانی عەرەبی و قسەی هاندەرانە دژ بە وەلاتانی عەرەبی مەحکوم کرد.
ئەو بابەتە لە راگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکانی ئەو وەزیرانە راگەیەندرا. لەو کۆمیتەدا وەلاتانی ئیمارات، بەحرەین، عەرەبستان و میسر و هەروەها ئەحمەد ئەبوغەیت سکرتێری گشتی یەکیەتی وەڵاتانی عەرەب بەشدار بوون.
ئەو کۆمیتەیە نیگەرانی قۆڵی خۆی لە کردەوەکانی رژێم بۆ پەرەپێدانی فیتنەو ئاژاوەی مەزهەبی و تایفەیی لە وەلاتانی عەرەبی دەربڕیوە. کردەوەگەلێک کە بۆتە هۆی بشێوی و نائارامی لە ناوچەکە و بەربەستە لەبەردەم هەوڵە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان بۆ چارەسەری کێشە و قەیرانەکانی ناوچە بە شێوەی ئاشتیانە. ئەو کۆمیتە داوا لە رژێمی ئێران دەکا دەست لەو چۆرە کردەوانە هەڵگرێ.