یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دوو خاڵی پێویست بۆ کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات!

دوو خاڵی پێویست بۆ کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات!

به‌ بۆچوونی به‌نده‌ له‌ ئێستادا که‌ سازمانی خەبات بەرەو بەستنی کۆنگرەی شەشەمی هەنگاو دەنێ پێویستە بەشدارانی کۆنگرە ئەم دوو خاڵە لەبەر چاوبگرن

عەلی بارامی

 

مرۆڤ هەر لە سەرەتای بوونیەوە هەوڵ دەدا رێگەی ئاسان و کردەیی بۆ پێشکەوتن و وەدەست هێنانی دەستکەوت ببینێتەوە، ئەوەش رەوتێکە تا کۆتایی ژیان بەردەوامی هەیە.

 

ئەم ئەسڵە لە کاری سیاسی و حیزبایەتیشدا بە هەمان شێوەیە تاک و کۆمەڵە سیاسیەکان بۆ پێشکەوتن و سەرخستنی بەرنامە حیزبی و سیاسیەکانیان خوێندنەوەی قووڵ بۆ بابەتەکان دەکەن و ئەو رێگە ئاسان و کەم  تێچوو و پر دەستکەوتانەی کە لە ئامانجەکانیان نزیک دەکاتەوە هەڵدەبژێرن.

 

 شۆرشی مافخوزانەی گەلی کورد کە لە پێناو ئامانجە نەتەوەییەکان سەری هەڵداوەو چەندین سەدەیە بەردەوامی هەیە، بۆ سەرکەوتن و گەیشتن بە هەدەف تاکتیک و بەرنامەی جۆراوجۆری هەبووە، بەتایبەت لە ئێستادا کە ئەزموون و تەجروبەی زۆر لەو تەنگ و چەڵەمە و هەورازو نشێوانەی هاتوونە سەر رێی شۆرشەکان، وەدەست هاتوون. هه‌‌‌ربۆیه‌‌‌ به‌‌‌ که‌‌‌ڵک وه‌‌‌رگرتن له‌‌‌و ئه‌‌‌زموونانه‌‌‌ی که‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌ستمان هێناوه‌‌‌ دیاری کردنی بەربەست و خاڵە لاوازکانی بەردەم سەرکەوتنی شۆرش، ئاسانترەو پێویستە بە چاوێکی کراوەتر و دوور لە هەر هەستێکی ناپێویست و خراپ، بریار لە سەر بەرنامە و کارە سیاسیەکان بدەین. خوێندنەوەی دروست و واقعیانەی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەو پرنسیپو بنەما کۆمەڵایەتیانەی لە وەڵاتی ئیمەدا هەن دەتوانن هۆیەکی باش بێ بۆ ئەوەی رێگەی بەجێ و دروست بۆ خۆمان و حیزب و سازمانەکانمان هەڵبژێرین. ناکرێ ئەو راستیەمان لە یاد بچێ کە لە شۆرشی مافخوازانەی کوردا چەندین پرنسیپ و یاسا و رێسا بوونیان هەیە و کاریان پێ دەکرێ کە لای زۆر کەس پەسەند نیە و بە پێچەوانەی بنەماکانی دیموکراسی خوێندنەوەی بۆ دەکرێ، بەڵام واقعی شۆرش و میکانیزمەکان بۆ بەرەوپێشبردنی، هەمووان ناچار دەکا پێبەندی ئەو پڕنسیپانە بین.

 

بێگومان هەموو ئەو دیاردەو پرینسیپانەی کە لە ئێستاداو لە هەلومەرجی شۆرشدا بەدیی دەکرێن بە تەواوی لەچوارچێوەی رەوت و بنەمای دیموکراسیدا نین، بەڵام لەو لاشەوە قەبووڵ نەکردن و کار پێنەکردنی ئەو واقعانەی کە بوونیان هەیە بەتایبەت لە چوارچێوەی شۆرش بەتێکراو تەشکیلاتێکی سیاسی زیانی گەورە بە جوڵانەوەی مافخوازانە دەگەێنێ‌.

 

ئەگەر شۆرشەکانی رابردووی کوردستان بخەینە بەرچاو، دەردەکەوێ‌ هیچ کام لەو شۆڕشانە بە بێ‌ رەچاو کردنی ئەو بنەمایانە سەرکەوتوو نەبوون. کە یەک لەوان بوونی دووبەرەکی و تەفرەقە و نەبوونی گیانی پێکەوە کارکردن و رۆحیەی نزیکی و هاوخەباتی و هاوریەتی قووڵ، کە به‌‌‌ داخه‌‌‌وه‌‌‌ لەم بارەدا شۆرشەکانی کورد پڕن لە ئەزموون و دەرس لێ فێر بوون کە ئەم بابەتە چەندە زیانی لە خەباتی نەتەوەی کورد و دواکەوتنی لە گەلانی دیکە داوە. 

 

هەر بۆیە ناتوانین کەڵک لە ئەزموونی شۆڕشەکانی رابردووی خۆمان وەرنەگرین و ناکرێ‌ هۆکانی شکستی هەرکام لە شۆرش و جووڵانەوەی مافخوازانە نەکەینە دەرسێک و لە بەر چاویان نەگرین. لە بەرچاوگرتنی ئەو خاڵەی کە دەبێ‌ پێبەندی ئەو راستیە بین، کە تۆکمەیی و یەکدەستی دەبێتە هۆی پێشخستنی تەشکیلات و گەورە کردن و بە هێزبوونی لە مەیدانی کاری سیاسیداو مسۆگەر بوونی سەرکەوتنی یەکجاری.

 

هەروەها پێویستی مەرجەعیەت و بوونی رێبەر و بە هێند نەگرتنی نەقش و پێگەی رێبەر لە جوڵانەوەو شۆرشە ئازادیخوازی و مافخوازیەکان بە درێژایی مێژوی چەند سەدەی ڕابردوو تا ئێستا، بابەتێکی گرینگی دیکەیە کە زیانی لە خەبات و بەرخۆدانی گەلی ئێمە داوە. 

 

پرسی رێبەر و سەرکردە کە بابەتێکی گرینگ و حەیاتیە بۆ گەلێکی پرش و بڵاوی وەک گەلی کوردو  پێویستە  شۆرشی نەتەوەیی ئێمە رێبەری هەبێ و‌ ئەو رێبەریە بەهێز بکرێ‌، ئەوەش دەوری کاریگەری دەبێ لە یەکدەست کردنی بزوتنەوەو کۆمەڵگەکەمان و دوورکەوتنە لە پرش و بڵاوی، کە گوومانی تێدا نیە ئەوەش خاڵێکی بنەڕەتی سەرکەوتنی خەباتی هەر نەتەوەیەکی بندەست و ئازادیخوازە. بەڵام کە باس لە رێبەریی و مەرجەعیەت دەکرێ‌ مەبەست لە دامەزرانی سیستەم و پارتێکی دیکتاتۆر نیە، بەڵکوو بۆ خزمەت بە خودی رەوتی دیموکراسیخوازی و هەروەها بردنە پێشی ئامانجە بەرزەکانی شۆرشە. بۆ وێنە ئەو هێز و لایەنانەی خاوەن رێبەری و ناوەندێکی بەهێز و قەوارەیەکی یەکگرتوون، دەستکەوت و سەرکەوتنی زیاتر و بەرچاویان لە کاری سیاسیدا هەیە، بەڵام ئەو لایەنانەی بەرین لە رێبەری و ناوەندێکی بەهێز رۆژ لە دوای رۆژ بچوکتر و بێ هێزتر دەردەکەون. بۆ بەرچاو روونی ئەو بابەتە، ئەگەر چاو بە جوڵانەوەی گەلی کورد هەر لە سەرەتاوە لە بەرامبەر رژیمی ئێراندا بخشێنین و هەروەها چاوێک لە مێژووی لایەنە سیاسیەکان بکەین، بۆمان دەردەکەوێ‌ کە نەبوونی رێبەریی و مەرجەعیەت چەندە زیانی بە جوڵانەوە و کارکردی هێزە سیاسیەکان گەیاندوە. ئەگەر روونتر بڵێم مەبەست لەم باسە ئەوەیە کە ساخ بوونەوەی گشتی هەبێ لەسەر بەرنامە سیاسیەکان و دوایی پشتگیری رێبەریی بکرێ بۆ سەرخستنیان، بۆ ئەوەش هەموو تاکەکان بەباشی ئەرکی خۆیان بزانن و جێبەجێی بکەن. 

 

بە بۆچوونی من لە هەر حیزب و لایەنێکی سیاسیدا دەستاو دەست کردنی بەرپرسایەتی خالێکی گرینگەو پێویستە لە کۆنگرە و کۆنفرانسەکاندا ڕەچاوی ئەو ئەسڵە بکرێ‌. بەڵام ئەوەش خالێکی گرینگە کە لە ئاکامی کۆنگرەدا، رێبەریی هەڵبژێردراو بکرێتە مەرجەع و بەرپرسی یەکەم و بریاردەری سەرەکی. ئەو شێوە کارکردە ببیتە ئەسلێکی هەمیشەیی وکەس نەتوانێ‌ لێی‌ لابداو بۆجیلی نوێ‌ و بۆ داهاتووی تەشکیلات بکرێتە رێکارێکی کۆنکرێتی و ئیستراتیژیک. ئەگەر چاوبە دەوروبەری خۆمانداو بە کاری حیزبایەتی و تەشکیلاتی بگێرین، دەبینین چەندین جەریانی سیاسی بە دەست نەبوونی مەرکەزیەتەوە دەناڵێنن و کێشەی گەورەیان هەیە.

 


به‌‌‌ بۆچوونی به‌‌‌نده‌‌‌ له‌‌‌ ئێستادا که‌‌‌ سازمانی خەبات بەرەو بەستنی کۆنگرەی شەشەمی هەنگاو دەنێ پێویستە بەشدارانی کۆنگرە ئەم دوو خاڵە لەبەر چاوبگرن، چوونکە تەزمینی پێشکەوتن و سەرکەوتنی سازمانی خەبات دەکات.

 


7 ساڵ و 7 مانگ و 25 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوو خاڵی پێویست بۆ کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات!

دوو خاڵی پێویست بۆ کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران