نالەباریی بارودۆخی کامیۆندارانی سنووری باشماخ
سەدان شۆفێری کامیۆن و تانکەری هەڵگری سووتەمەنی کە لە ڕێگای بازاڕچەی سنووریی باشماخی مەریوان هات و چۆ دەکەن، لەگەڵ کێشەگەلێک دەستەوئێخەن کە بە هۆی ئاستەنگی بەڕێوەبردنی گەڵاڵە بازرگانییەکانیەوە بەرەوڕوویان بۆتەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا،لە دە ڕۆژ پێش ئێستاوە، شۆفێرانی کامیۆن و خاوەن تانکەرە نەوتهەڵگرەکان،بە دەستلەکارکێشانەوە ناڕەزایەتیی خۆیان لەمەڕ کێشەکان لە سنووری باشماخ دەربڕیوە.داهاتی ئەم بەشە لە کۆمەڵگا بە بۆنەی ناتەبا بوون لەگەڵ چالاکییە بازرگانییە سنوورییەکانیان دابەزیوە. لە نێوان کێشەکاندا، پرۆژەی"شێوەی باکی پڕ" و بەرز بوونی نرخی سووتەمەنیی گازۆییل، زۆرترین کاریگەرییان لەسەر ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانی ڕابردووی خاوەن تانکەر و کامیۆندارەکان هەبووە. لە خەرمانانی ساڵی١٣٩٣وە "ناوەندی خەبات دژی قاچاخی کەلوپەل و دراوی دەرەکیی وڵات "، داوای لە گومروکە سنوورییەکان کردووە کە ڕێژەی سووتەمەنی نێو باکی ئەو ئۆتۆمبێلانە کە لەو سنوورەوە هاتوچۆ دەکەن بەپێی پرۆژەی "باکی پڕ" پێوانە بکرێ، و بەپێی ڕێژەی ئەو سوتەمەنییە پارەکەی لە شۆفێرەکان بە شێوەی نەخت وەردەگیرێ.نرخی گازۆییل کە لە سوتەمەنییە بنەڕەتییەکانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانە، لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا لە بەرزبووندا بووە و هەر یەک لیتر گازۆییل بە نرخی ١٣٠ ٠ تمەن فرۆشراوە.
بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی نارەزایەتی کرێکاران لە سنە
کۆمەڵێک لە کرێکارانی شاری سنە کۆبوونەوەێکی نارەزایەتییان وەرێخست. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئیدارەی میراسی کۆلتووری شاری سنە سەر لە بەیانی ئەمرۆ سێشەممە 21ی رەزبەری 1394، لە شەقامی پاسدارانی سنە کۆبوونەوەێکی نارەزایەتییان وەرێخست. بە پێی ئەم راپۆرتە، کرێکارانی ئیدارەی میراسی کۆلتوری سنە لە نارەزایەتی بە نەدانی پێنج مانگ حەقی ئیزافەکارییان لە بەردەم بینای ئەو ئیدارەیە بە نیشانەی نارەزایەتی کۆبوونەوە. جێگەی باسە کە ماوەی پێنج مانگە کرێکارانی ئیدارەی میراسی کۆلتوری سنە حەقی زیدەکارییان وەرنەگرتووە.
ته‌رمی سێ کوژراوی کاروانی حه‌جی مه‌هاباد گه‌یشته ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا
ته‌رمی سێ کوژراوی کاروانی حه‌جی مه‌هاباد پاش ئه‌وه‌ی که له ڕێگای فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئاباد گه‌یشته ئێران، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ی ورمێ. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،کاتژمێر 45 خوله‌کی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فڕۆکه‌ی هه‌ڵگری ته‌رمی 87 گیانله‌ده‌ستدراوی کاره‌ساتی مینا له فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئابادی تاران نیشته‌وه. ته‌رمی سێ کوژراوی کاروانی مه‌هاباد بە ناوەکانی "ئیسماعیل سپۆکه"، "ئیسماعیل چووپانی نیک" و "زه‌هرا ئیلیاسی" هێنراوەتەوە. ته‌رمی ئه‌و کوژراوانه ئه‌مڕۆ ده‌گوازرێته‌وه بۆ مه‌هاباد و له‌م شاره‌دا به‌ڕێده‌کرێت و به خاک ده‌سپێردرێت.به گواستنه‌وه‌ی ئه‌م سێ کوژراوه‌ی کاروانی مه‌هاباد، به گشتی ته‌رمی حاجییانی کوژراوی کاره‌ساتی مینا که گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، گه‌یشتووه‌ته 17 که‌س.
لە سێدارەدانی شەش زیندانی لە زیندانی ناوەندی کەرەج
شەش زیندانی کە تەمنیان لە نێوان 22 بۆ 28 ساڵ بوو لە زیندانی ناوەندی کەرەج لە سێدارە دراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی دوێنی دووشەممە 20ی رەزبەری 1394، شەش زیندانی لە زیندانی ناوەندی کەرەج لە سێدارە دراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژی یەکشەممە 19ی رەزبەر 7 زیندانی لە زیندانی ناوەندی کەرەج بە مەبەستی بەرێوەبردنی حوکمی ئێعدام رەوانەی ژووری تاکەکەسی کران کە سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە شەش لەو زیندانیانە کە تەمنیان لە نێوان 22 بۆ 28 ساڵ بوو لە سێدارە دراون. جێگەی باسە کە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە بارودۆخی کەسی حەوتەم هیچ زانیاریێک لە بەردەست دا نییە.
کوشتنی سیستماتیکی کورده‌کان له‌لایه‌ن میت و حکوومه‌تی تورکیا له‌ئارادایه
هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان وتی: له ناوچه کوردنشینه‌کان که‌سانێکی نه‌ناسراوی سه‌ر به میت و سه‌رۆک کۆماری تورکیا به شێوه‌ی سیستماتیک و ڕیکخراو له چوارچێوه‌ی هه‌ندێ گرووپی بچووک ده‌ست ده‌ده‌نه کوشتوبڕی خه‌ڵکی کوردی تورکیا. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، رایگەیاند، له پارێزگاکانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا که‌سانێکی نه‌ناسراوی سه‌ر به حکوومه‌ت هه‌یه که ده‌ست ده‌ده‌نه کوشتنی خه‌ڵک له ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیا. ئه‌م که‌سانه که له چوارچێوه‌ی گرووپێکی بچووک چالاکی ده‌که‌ن و له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری و کۆشکی سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌ڵبژێردراون. وتیشی کە ئەو بکوژانە سه‌رجه‌میان له هه‌ندێ ناوچه جگه له ناوچه کوردنشینه‌کان هه‌ڵبژێردراون و ته‌نیا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره کوشتوبڕه ڕێکخراوه‌ییه ده‌نێردرێن بۆ شاره کوردنشینه‌کانی تورکیا.ناوبراو له درێژه‌دا جه‌ختی کرد: سه‌رجه‌می ئەو بکوژە نەناسراوانە ئۆتۆمبێلێکیان هه‌یه که ژماره‌که‌ی هاوشێوه‌ی یه‌کتره. له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنێکی بچووک چالاکی ده‌که‌ن و به دروستی ئاشکرا نییه سه‌ر به کام ناوه‌ندن. له‌و شاره کوردنشینانه که چالاکییه‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه‌ڵامی قایمقامێتی پارێزگا، به‌رپرسان و سه‌رۆکی پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه ناده‌نه‌وه.
رووسیا داوا ده‌کات نوێنەرایەتی کا‌نتۆنه‌کوردییه‌کان له وڵاته‌که‌ی بکرێته‌وه
سیهانۆک دیبوو ڕاوێژکاری هاوسه‌رۆکی PYD له لێدوانێکی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: وڵاتی ڕووسیا به شێوه‌یێکی فه‌رمی داوی کردووه که کا‌نتۆنه کوردییه‌کانی سووریا له‌و وڵاته نووسینگه‌ی نوێنه‌رانیه‌تی بکه‌نه‌وه. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سیهانۆک دیبوو، راوێژکاری ساڵح موسلێم ڕایگه‌یاند: رووسیا داوای لێمان کردووه که کا‌نتۆنه‌کانی ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا به شێوه‌یێکی فه‌رمی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی خۆیان له‌و وڵاته‌دا بکه‌نه‌وه. ناوبراو زیادی کرد: ڕووسیا بیر به داهاتووی سووریا ده‌کاته‌وه، هۆکاری ده‌ستپێکردنی هێرشی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ش له خاکی سووریا هه‌ر ئه‌مه‌یه. هاوکات سێرگه‌ی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا رایگه‌یاند: کورده‌کانیش له هاوپه‌یمانی چوارقۆڵی نێوان ڕووسیا، عێراق، ئێران و سووریا به‌شداری ده‌که‌ن.
به‌مزوانه هێرشه‌کان بۆسه‌ر پایته‌ختی خه‌لافه‌تی داعش ده‌ستپێده‌که‌ن
سیپان حه‌مۆ فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه"، پێشبینی کرد، هێرشی رزگارکردنی شاری رقه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌کی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستپێبکات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،حه‌مۆ به رۆژنامه‌ی (الحیاه)ی له‌نده‌نی راگه‌یاند: "په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه له‌پێناو دیاریکردنی کاتژمێری سفر بۆ پاککردنه‌وه‌ی شاری رقه له تیرۆریستانی داعش، پێشبینی کرد هێرشه‌کان بۆسه‌ر پایته‌ختی خه‌ڵافه‌تی داعش له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ستپێبکه‌ن. وه‌ک ئاماده‌کارییه‌ک بۆ چوونه نێو شاری رقه به هه‌ماهه‌نگی و پاڵپشتی بۆردومانی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، دوێنی دوو شه‌ممه، پێکهێنانی "سوپای سوری دیموکرات" (جسد) راگه‌یه‌ندرا که نزیکه‌ی 50 هه‌زار سه‌رباز له‌خۆده‌گرێت و زۆربه‌شیان له یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)ن.