یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرز و بەڕێز یادى 70 ساڵەی شەهادەتی پێشەوا قازی محەممەد

بەرز و بەڕێز یادى 70 ساڵەی شەهادەتی پێشەوا قازی محەممەد

10ی خاکەلێوە لەمێژووی گەلی کورددا، رۆژیکی پڕ له‌ ئازاری نەتەوەییه‌ کە هەڵگری پەیامی خۆراگری و مل کەچ نەکردن بۆ دژمنی دڵ پڕ لە قین و ئازایەتی و نەبەردی و کۆڵ







10ی خاکەلێوە لەمێژووی گەلی کورددا، رۆژیکی پڕ له‌‌‌ ئازاری نەتەوەییه‌‌‌ کە هەڵگری پەیامی خۆراگری و مل کەچ نەکردن بۆ دژمنی دڵ پڕ لە قین و ئازایەتی و نەبەردی و کۆڵ نەدانە تا دوا هەناسە. به‌‌‌ڵێ‌ 10ی خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ ئەو رۆژەیه‌‌‌ کە پێشەوا قازی محەممەد سەرۆک کۆماری کوردستان و 

 حەمە حسین خانی سەیفی قازی و ئەبولقاسمی سەیفی قازی لەدوای مەحکوم بوونیان بە ئێعدام لە دوو دادگای فەرمایشیدا، بە دەستی دژمنانی کورد لە چوارچرای مەهاباد لە سێدارە دران.  بە ئێعدامی سەرۆک کۆماری کورد قازی محەممەد، دوژمن بە خەیاڵی خاوی، کۆتایی بە هەوڵی گەلی کورد بۆ وەدەست هێنانی مافەکانی دەهێنێ، بەڵام لە حەقیقەت دا ئیعدامی ئەو سەروەرانە نەتەنیا  گەلەکەمانی  لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە مافە رەوا نەتەوەییەکانی چاوترسین و سارد نەکردەوە، بەڵکوو ئەو رووداوە لە قوڵایی زامی لە کیس چوونی پێشەوا و هاورێیانی پەیامێکی گرینگی گەیاندە خەڵکی کوردستان کە سەروەران لە بەرانبەر ستەم و شکەنجە و ئیعدامدا سەریان نەوی نەکرد، ناو و یاد و پەیامی ئەو تێکۆشەرانە  بۆ هەتاهەتاییە بە زیندوویی ده‌‌‌مێنێتەوەو  هەروەها وانەی خۆراگری و نەسرەوتنیان تا سەرکەوتن بە گوێی نەتەوەکەماندا دا. 


پەیامی قازی پەیامێکی حەق بوو، و حەق بوونی ئەو پەیامە هێمای مانه‌‌‌وه‌‌‌ی گه‌‌‌ڵ و نیشتمانه‌‌‌ که‌‌‌ هەروەک دەبیندرێ‌ لە پاش چەندها ساڵ بەسەر ئەو رووداوە نەک تەنیا گەلی کورد لە خەبات و تێکۆشان بۆ وەدیهینانی  ئازادی و دیموکراسی نەوێستاوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، بەڵکو رۆژ لەدوای رۆژ لە پێناو به‌‌‌ره‌‌‌و پێش خستنی تێکۆشانی نەتەوەیی کاری زیاتر ده‌‌‌کات و دۆستی زیاتر و هێزی زیاتر لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە.


قازی محەممەد و گووتارەکەی هەرگیز لە چوارچێوەێکی تەسک و بچووکی حیزبایەتی قەتیس نامێنێتەوە و هەر هەولێکیش  بۆ ئەوەی تێکۆشان و خەبات و خوێنی قازی نەمر لە چوارچێوەی حیزبێکدا بناسێنێ‌، بێگومان  شکست دێنێ‌. پەیام و گووتاری قازی گشتگیر و کوردانە بوو بۆیه‌‌‌ ئەمرۆ هەموو تاکێکی کورد بە جۆرها بیر و ئەندێشەوە خۆی لەو گووتارەدا دەبینێتەوە و لە کۆمار و بەرێوەبەرانی کۆمار و لە سەروویانەوە پێشەوا قازیی محەممەد وەک دەسکەوت و سەرمایەی نەتەوەکەمان دەروانێ‌ و جێگەی رێزی هەموو تاکێکی کوردە.


لەگەڵ ئەوەی کە قازی محەممەد لە دەورانی کۆمار و  لە پی٠ش له‌‌‌ سێدارەدانی بە وەسیەتنامەکەی کۆمەلێک وانە و راسپاردەی بەکەڵک و بە سوودی بۆ بە جێهێشتن که‌‌‌ پێویست بوو هه‌‌‌مووان گرینگی به‌‌‌ په‌‌‌یامه‌‌‌که‌‌‌ی بده‌‌‌ن به‌‌‌ڵام به‌‌‌ داخه‌‌‌وه‌‌‌  سەرەرای هەموو پێشکەوتن و بەرز بوونەوەی ئاستی وریایی سیاسی تاکی کورد هەمدیسان بزووتنەوەی شۆڕشگیرانەی نەتەوەکەمان بێ هەڵە و کەم و کووری نییەو ئەو جۆرەی کە پێویستە و شایانە وانە و ئاموژگارییەکانی پێشەوا جێ‌ به‌‌‌جێ‌ نه‌‌‌کراون و نەهاتوونەتە دی. قازیی محەممەد لە وەسیسەتنامەکەی دا بە زۆری لەسەر یەکبوون و یەکریزیی گەلی کورد پێدادەگرێتەوەو ته‌‌‌بایی بە زامنی سەرکەوتنی گەلەکەمان دەزانێ‌. پێویستە لەو یادەدا وێرای یادکردنەوە لە کەسایەتی بەرزی پێشەوا قازی محەممەد و هەموو تێکۆشەرانی کۆماری کوردستان چاوێکیش بەسەر ووتار و راسپاردە و رێنوێنیەکانی ئەو ئازیزانە دا بخشێنین و کردەوەیان پێ بکەین.


سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە یادی 70 ساڵەی لەسێدارەدانی قازی محەممەد و هاورێیانی درود دەنێرێ‌ بۆ رۆحی پاکیان و ئومێد دەکات گەلەکەمان بە تەبایی و برایەتی و پێکەوەیی زیاتر هەنگاوەکانی بەرەو سەرکەوتنی یەکجاریی و وەدیهاتنی هیوا و ئاواتە لە مێژینەکانی نەتەوەکەمان خێراتر بکات .


سلاو لە شەهیدانی 10ی خاکەلێوە و سەرجەم شەهیدانی رێگەی رزگاریی کوردستان


ئازاد و ئاوەدان بێ کوردستان


سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران


کومیتەی ناوەندی


10ی خاکەلێوەی 1396


7 ساڵ و 7 مانگ و 24 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرز و بەڕێز یادى 70 ساڵەی شەهادەتی پێشەوا قازی محەممەد

بەرز و بەڕێز یادى 70 ساڵەی شەهادەتی پێشەوا قازی محەممەد

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران