بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی دووشەممە ٧ی خاکەلێوەی 1396، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بۆکان دوو لاوی کوردیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی دووشەممە ٧ی خاکەلێوەی 1396، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بۆکان دوو لاوی کوردیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.
ناوی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی “سەعید ڕەشید زادە”
تەمەن ٢٦ ساڵ و “ئامانج قوربانی” تەمەن ٢٩ ساڵ راگەیەندراوە.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە کاتێکدا دەسبەسەر کراون کەلە ماڵی خۆیاندا بوون و لە دوای دەسبەسەرکرانیان ماڵ و کەل و پەلەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە پشکێنراوە.
سەرەڕای بەدواداچووی بەردەوامی بنەماڵەکانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، هەتا ئێستا هۆ و شوێنی راگرتنیان دیار نیە.