سەنای کانادا خەریکی ئامادەکاری و لێکدانەوەی ئابڵوقەی غەیرە ناوکەیی رژێمی ئێرانە.
پێشنووسی ئابڵوقەی غەیرە ناوکەیی رژێمی ئێران لەلایەن کۆمیتەی پێوەندی نێونەتەوەیی و تەجارەتی دەرەکی مەجلیسی سەنای کانادەوە پەسەند کراوە.
لەدوای پەسەند کرانی ئەو رەشنووسە لە کۆمیتەی پێوەندیە نێونەتەوەییەکان و تەجارەتی خارجی سەنای کانادا، دەبێ هەموو مەجلیسەکە لەو بارەوە بریار بدات.
ئەو ئابڵوقانە یەکەم جار ساڵی 2015 لەلایەن سەناتۆر دەیوید تاچوکەوە پێشنیار کرا. ئابڵوقەی غەیرە ناوکەیی بابەتەکانی وەک مافی مرۆڤ و چالاکیە تیرۆریستیەکانی رژێم لە خۆ دەگرێ. لە هەمان کاتدا لەو پێشنیارەدا پێشبینی کراوە کە وەزارەتی دەرەوەی کانادا لەسەریەتی هەموو ساڵێ راپۆرتێک لە دۆخی مافی مرۆڤ و پێوەندی رژێمی ئێران لەگەڵ گروپ و رێکخراوە تیرۆریستیەکان ئامادە و پێشکەش بە بەرپرسان بکات.
لە ئێستادا هەندێ لە سەناتۆرەکانی کانادا خوازیاری جێگیرکردنی ئابڵوقەی سپای پاسدارانی رژێمی ئێرانن.