رۆژی هەینی 11ی خاکەلێوەی 1396، جیمز مەتیس وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لەندەن لە وتووێژێکی چاپەمەنیدا وتی: رژێمی ئێران بەردەوامە لە هەڵسوکەوتەکانی کە هەناردەکردنی تیرۆریزمە و هەروا پشتیوانی لە چالاکی تاقمە چەکدارەکان دەکا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتێر ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک کە ساڵی 2012 رژێمی ئێرانی بە سەرەکیترین مەترسی ناوبردبوو، گوتی: لەو دەمدا کە لە بارەی رژێمی ئێرانەوە قسەم کرد، فەرماندەری هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا بووم. لەو کاتدا رژێمی ئێران لایەنێکی سەرەکی هەناردەی تیرۆریزم بوو و ئەگەر بە روو راستی بڵێم، ئەو رژێمە پشتیوانی تیرۆریزم بوو و ئورۆش هەروا بەردەوامە لەو هەڵسوکەوتانەی.