لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠ ١٧ی زایینی دا، ٦٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون کە چارەنووسی بەشێکی بەرچاو لەو گیراوانە
لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠ ١٧ی زایینی دا، ٦٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون کە چارەنووسی بەشێکی بەرچاو لەو گیراوانە دیار نیە.
ماڵپەری هەنگاو لەو بارەوە دەنووسێ: بە پشت بەستن بە ئامارەکان
لە پارێزگای سنە ٣٤ هاووڵاتی، پارێزگای ورمێ ٢٨ هاووڵاتی و لە پارێزگای کرماشان ٢ هاووڵاتیی کورد لەو سێ مانگەدا دەسبەسەر کراون.
لەم سێ مانگەدا شاری مەریوان بە ١٨ حاڵەتی دەسبەسەرکران، مەهاباد ٧ حاڵەت، کامێران ٥ حاڵەت و شارەکانی نەغەدە، بۆکان و میاندواو ٤ حاڵەت، زیاترین هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە مانگی ژانوویە ١٦ هاووڵاتیی کورد، لە مانگی فێبریوار ١٨ هاووڵاتی و لە مانگی مارسدا ٣٠ هاووڵاتی دەسبەسەر کراون.
دوو کەس لەو دەسبەسەرکراوانە لە ژن و ٦٢ کەسیش پیاون.
لەم ژمارەیە ١٦ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراو بە دانانی کەفالەت ئازاد کراون و ٧ کەسیش لەمەڕ جێبەجێکرانی حوکمەکەیان دەسبەسەر کراون.
ئەم ئامارە تەنیا ئەو کەسانە لە خۆ دەگرێ کە ناویان بڵاو کراوەتەوە و بە دڵنیایییەوە ئاماری ڕاستەقینە لەو ڕێژەیە زیاترە.