پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

١٢ی خاکه‌لێوه‌ ساڵرۆژی ریفراندۆمی

١٢ی خاکه‌لێوه‌ ساڵرۆژی ریفراندۆمی

١٢ی خاکه‌لیوه‌ی ١٣٥٨ ئه‌و رۆژه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌لاتدارانی رژیمی ئاخوندی وه‌ک رۆژێک بۆ مه‌شروعیه‌تدان به‌ ده‌سه‌لاتی ئاخوندی یادی لێوه‌ ده‌که‌ن و شانازی به‌و

١٢ی خاکه‌‌‌لیوه‌‌‌ی ١٣٥٨ ئه‌‌‌و رۆژه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانی رژیمی ئاخوندی وه‌‌‌ک رۆژێک بۆ مه‌‌‌شروعیه‌‌‌تدان به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتی ئاخوندی یادی لێوه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن و شانازی به‌‌‌و ریفراندمه‌‌‌ پڕ له‌‌‌چه‌‌‌واشه‌‌‌ و فریوکارییه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن. رژیمی تازه‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌سه‌‌‌لات گه‌‌‌یشتوو له‌‌‌ دوای سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی راپه‌‌‌رینی گه‌‌‌لانی ئێران و خۆشکردنی به‌‌‌ستێنه‌‌‌کانی












 هاتنه‌‌‌ سه‌‌‌رحوکمی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتێکی دینی به‌‌‌ کردنه‌‌‌ ئامرازی دین و که‌‌‌ڵکی نابه‌‌‌جێ وه‌‌‌رگرتن له‌‌‌ هه‌‌‌ستی ئایینی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ ١٢ی خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ی ١٣٥٨ ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌ ناخه‌‌‌ڵکیه‌‌‌که‌‌‌یان به‌‌‌ راپرسێه‌‌‌کی چه‌‌‌واشه‌‌‌کارانه له‌‌‌ ژێر ناوی کۆماری ئیسلامی به‌‌‌ڵی یا نا؟ یان خسته‌‌‌ به‌‌‌ر ده‌‌‌نگی خه‌‌‌ڵکی تینووی ئازادی و دیموکراسی.  له‌‌‌گه‌‌‌رمه‌‌‌ی نوقم بوون له‌‌‌ خۆشی و شادی زاڵ بوون به‌‌‌سه‌‌‌ر نیزامی دیکتاتۆری شاهه‌‌‌نشاهی زۆربه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵک ده‌‌‌رویێک بۆ بیرکردنه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ناوه‌‌‌رۆک و چۆنیه‌‌‌تی و ئاکامه‌‌‌کانی راپرسی ١٢ی خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌یان نه‌‌‌بوو و به‌‌‌م شێوه‌‌‌ییه‌‌‌ ئاخوندانی فریوکار توانیان جه‌‌‌ماوه‌‌‌ر به‌‌‌ لارێدا ببه‌‌‌ن و مه‌‌‌شروعیه‌‌‌تێکی هاکه‌‌‌زایی و له‌‌‌راستی دا گاڵته‌‌‌جارانه‌‌‌ بۆ خۆیان و نیزامه‌‌‌که‌‌‌یان ده‌‌‌سته‌‌‌به‌‌‌ر بکه‌‌‌ن. 












رژیمی ئاخوندی که‌‌‌ ئه‌‌‌و رووداوه‌‌‌ به‌‌‌ مه‌‌‌شروعیه‌‌‌تی ٩٠  له‌‌‌سه‌‌‌دی خه‌‌‌ڵک بۆ سیسته‌‌‌می پیشنیاری خۆی ناو ده‌‌‌با، هه‌‌‌رگیز جارێکی دیکه‌‌‌ خۆی نه‌‌‌خسته‌‌‌ به‌‌‌ر محه‌‌‌کێکی هاوشێوه‌‌‌ و وه‌‌‌ک هه‌‌‌ر نیزامێکی دیموکراتیک و پێبه‌‌‌ند به‌‌‌ ده‌‌‌نگی خه‌‌‌ڵک راپرسیه‌‌‌کی له‌‌‌چه‌‌‌شنی راپرسی ١٢ی خاکەلێوەی رێکنه‌‌‌خسته‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌وپه‌‌‌ری بێشه‌‌‌رمی دا ساڵانێکی دوورودرێژه‌‌‌ ئه‌‌‌و به‌‌‌ناو سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن و مه‌‌‌شروعیه‌‌‌ته‌‌‌ وه‌‌‌بیر خه‌‌‌ڵک دێنێته‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ بێ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی یه‌‌‌ک جاریش بیر له‌‌‌دووباره‌‌‌ کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و ئه‌‌‌زموونه‌‌‌ بکاته‌‌‌وه‌‌‌. 












له‌‌‌ماوه‌‌‌ی 38 ساڵی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتی ئاخوندان سه‌‌‌رجه‌‌‌م دروشم و به‌‌‌ڵێنه‌‌‌کانی به‌‌‌رپرسانی رژیم و له‌‌‌سه‌‌‌رووی هه‌‌‌موویانه‌‌‌وه‌‌‌ خومه‌‌‌ینی بۆ هه‌‌‌موو جیهانیان ده‌‌‌رکه‌‌‌وت که‌‌‌ درۆیێک بۆ گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لات زیاتر نه‌‌‌بوو و ئه‌‌‌مرۆ خه‌‌‌ڵک به‌‌‌ راده‌‌‌یێک  گیرۆده‌‌‌ی کێشه‌‌‌ کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تی و ئابووری و سیاسیه‌‌‌کان بوونه‌‌‌ که‌‌‌ ئاوات ده‌‌‌خوازن بۆ رژیمی رابردوو. 












جێگه‌‌‌ی شانازییه‌‌‌ بۆ گه‌‌‌لی کورد له‌‌‌ کوردستانی ئێران ئه‌‌‌و به‌‌‌ناو رێفراندۆمه‌‌‌ که‌‌‌ ته‌‌‌نیا له‌‌‌ پرسیارێکی ناکارناسی و بێ واتا کورت کرابوویه‌‌‌وه‌‌‌ی بایکۆت کرد و به‌‌‌شداری تێدا نه‌‌‌کرد.












ئه‌‌‌مرۆ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئه‌‌‌زموونی راپرسی ١٢ی خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ی ١٣٥٨ هه‌‌‌ر به‌‌‌و ناوه‌‌‌رۆکه‌‌‌ دووباره‌‌‌ بێته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ دڵنیاییه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌بێ بارگه‌‌‌ و بنه‌‌‌ی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارییه‌‌‌ نامه‌‌‌شروعه‌‌‌که‌‌‌ی که‌‌‌ ته‌‌‌نیا به‌‌‌ زه‌‌‌بری سه‌‌‌رکوت و کوشتن و برین راگرتووه‌‌‌، وه‌‌‌پێچێ و پێچێته‌‌‌ زبڵدانی مێژووه‌‌‌وه‌‌‌.













 

 


7 ساڵ و 7 مانگ و 20 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

١٢ی خاکه‌لێوه‌ ساڵرۆژی ریفراندۆمی

١٢ی خاکه‌لێوه‌ ساڵرۆژی ریفراندۆمی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران