پاسداری جینایەتکار قالیباف شارەداری دز و گەندەڵی تاران دیانی نا بە هەژاری و بێکاری لە دەسەڵاتداریی ئاخوندیدا.
ناوبراو کە بەبۆنەی 12ی خاکەلێوەوە قسەی دەکرد وتی:
پاسداری جینایەتکار قالیباف شارەداری دز و گەندەڵی تاران دیانی نا بە هەژاری و بێکاری لە دەسەڵاتداریی ئاخوندیدا.
ناوبراو کە بەبۆنەی 12ی خاکەلێوەوە قسەی دەکرد وتی: نزیک بە 10 ملوێن کەس لە حەشیمەتی وەڵات لە هەژاری تەواو دا دەژین.
ئەگەر ئەورۆ بڵەین داهاتی 60لەسەدی خەڵک لەژێر ئەو رێژەیە کە حکومەت دیاری کردوە، قسەیەکی ناراستمان نەووتووە.
ئەو پاسدارە لە درێژەدا دەڵێ: هەر ئەو قەیرانەی لە بەشی کار و هەژاری و بێکاریدا هەمانە، لە باری قورسی و گرانیەوە کەمتر نیە لە دیفاعی موقەدەس، بەڵکوو لە هەندێ بارەوە قورسترە لە دیفاعی موقەدەس. لە شەری داسەپاودا یەک دژمنی دەرەکی هەبوو و ئێمە پێکەوە بە یەکگرتوویی زیاترەوە دەجولاینەوە، بەڵام ئەمرۆ ئەو فشارە کەوتۆتە سەر خەڵک. هەر ئەو خەڵکەی ئەو رۆژانە لە شەری داسەپاودا زیانیان بینی، ئەمرۆ لە دێهاتەکان و لە هەژاری تەواودا ژیان دەکەن. ئێمە شاهید بووین یەک خانەوادە جوێ لە یارانە هیچ داهاتێکی دیکەی نیە و لەگەڵ ئەوەدا 4 لاوی بێکار لە ماڵەوە هەن.
ناوبراو هەروەها دیانی بەوەدا نا کە: مەترسی گەورەتر ئەوەیە کە قەیرانی ئابووری زیانێکی جیددی کۆمەڵایەتی بە دوای خۆیدا هێناوە کە وەک دیاردەکانی تەڵاق، ئیعتیاد و بێکاری لاوان خۆی دەنوێنێ.