پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرێوە چوونی دەورەیێکی دیکەی فێرگەی سیاسی نیزامی لە بنکەی سازمانی خەبات

بەرێوە چوونی دەورەیێکی دیکەی فێرگەی سیاسی نیزامی لە بنکەی سازمانی خەبات
سازمانی خەبات

رۆژی سێ شەممە 21ی رەزبەری 1394 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران رێورەسمی دەورەیێکی دیکەی فێرگەی سیاسی نیزامی بە ناوی دەورەی شەهیدانی مانگی رەزبەر بەرێوەچوو و تێیدا پۆلێک لە لاوانی شۆڕشگێری کوردستان چەکدار کرانەوە. رێورەسمەکە بە سرود و دەقیقەیێک وێستان بۆ روحی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان لە رێگەی کورتە فیلم و بە دەنگی بەرێز کاک عەبباس دیواندەر ناو و کورتەی ژییاننامەی شەهیدانی مانگی رەزبەر پێش کەش کرا. پاشان پەیامی فێرگەی سیاسی نیزامی سازمانی خەبات لە لایەن بەرێزکاک سارۆ حسێنی لە بەرپرسانی فێرگە پێش کەش کرا. لە پەیامی کۆتایی دەورە وێرای پیرۆزبایی وەرگرتنی چەکی پێشمەرگایەتی لە پێشمەرگە تاە پەیوەست بووەکان ، سەرەنج خرایە سەر ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی و زەرورەتی جێ بەجێ کردنی ئەو ئەرکە لە لایەن هەموو رۆڵە خۆنەویستەکانی کوردستان و درێژە دان بە رێبازی شەهیدان و خەبات لە پێناو وەدیهاتنی مافەکانی گەلی ستەمدیتووی کورد بە ئەرکێکی گرینگ و پیرۆز زاندرا. بەرێز حسێنی لەبەشێک لە پەیامەکەی دا ئاماژەی کرد بە رەوشی جولانەوەی کورد لە کوردستانی ئێران و ئاسۆی سەرکەوتن و وەدیهاتنی مافەکانی خەڵکی کوردستانی بە تێکۆشانی نەپساوەی خەباتکاران بە روون پیشان دا و لەهەمان کاتدا ئەرکەکانی خەباتکارانی لەقۆناغەکانی داهاتوو بە گرینگتر و هەستیار تر زانی. 

لەدوای پێش کەش کرانی پەیامی فێرگەی سیاسی نیزامی کاک هەڵۆ یەکێک لە ئەندامانی پەلەکە بە نوێنەرایەتی هاورێیانی لە پەیامێکدا رێز و پێزانینی خۆیانی بۆ سەرجەم مامۆستایانی دەورەکە دەربڕی. 

هەر بەو بۆنەوە شیعرێک لەسەر پێشمەرگە لە لایەن بەرێز کاک رێبوار حسێنی ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات پێش کەش کرا و لە برگەکانی دواتریش چەندین سرود لە لایەن چەند لاوێکی هونەرمەندی ریزەکانی سازمانی خەبات پێش کەش کرا.

لە بڕگەی کۆتاییدا چەکی شەرەف و پێشمەرگایەتی لە لایەن بەرێز کاک رەشید سلێمانی پێشمەرگەی دێرین بەسەر پێشمەرگەتازە پەیوەست بووەکاندا دابەش کرا.

 

صورة


9 ساڵ و 1 مانگ و 7 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوە چوونی دەورەیێکی دیکەی فێرگەی سیاسی نیزامی لە بنکەی سازمانی خەبات

بەرێوە چوونی دەورەیێکی دیکەی فێرگەی سیاسی نیزامی لە بنکەی سازمانی خەبات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران