سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە 15ی
خاکەلێوەی 1396 فرۆکە شەرکەرەکانی سەربە هێزی ئاسمانی بەشار ئەسەد، ناوەندیی شاری خان شێخونی ناوچەی ئێدلبیان دایەبەر بۆمبی شیمیایی کە گۆمان هەیە گازی سارین بێ. ئاماری سەرەتایی لە کوژراو و برینداری ئەو هێرشە درندانەیە 100کوژراو 400 بریندار راگەیەندراوەو راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە تا دێ ئاماری قوربانیان زیاد دەکا.
بەرگری مەدەنی دەڵێ: لە دوای تەقینەوەی بۆمبەکان گازە سەمیەکان هەر زوو لە ناوچەکەدا بڵاو بوونەوەو زۆرێک تووشی کێشەی هەناسە هەڵکێشان بوونەوە.
زۆرێک لە قوربانیەکان ژن و منداڵن. تێکرای منداڵەکانی ماڵێ گیانیان داوە لەبەر ئەوەی لە کاتی هێرشەکەدا لە خەودا بوون بەو جینایەتەی بەشار ئەسەد هیچ کات لە خەو هەڵنەستان.
هێندێ لە چالاکان دەڵێن ئەو گازە شیمیاییەی بەکار هاتووە نیشانەکانی لەگەڵ گازی کلۆر جیاوازی هەیە.
|