بەپێی هەواڵ، رژێمی دەسەڵاتدار لە ئێران لە ساڵی (٢٠ ١٦)دا 530 هاووڵاتیی ئێرانی ئێعدام کردووە و هەروەها لە ساڵی ٢٠ ١٧ لانیکەم ١٤٠ کەس لە ماوەی ئەم چوار مانگەدا
بەپێی هەواڵ، رژێمی دەسەڵاتدار لە ئێران لە ساڵی (٢٠ ١٦)دا 530 هاووڵاتیی ئێرانی ئێعدام کردووە و هەروەها لە ساڵی ٢٠ ١٧ لانیکەم ١٤٠ کەس لە ماوەی ئەم چوار مانگەدا ئێعدام کراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە،
دادگاکانی رژێمی ئێران حوکمی ئێعدامی بۆ ٥٣٠ هاووڵاتیی ئێرانی بڕیوەتەوە و حوکمەکانیش جێبەجێ کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەو ڕێکخراوە، بە شێوەی مامناوەند لە هەر ڕۆژێک دا، لە ئێران هاووڵاتییەک لە سێدارە دراوە.
هەروەها ئەو ڕاپۆرتە ئەوەشی خستۆتەڕوو کە هەتا ئێستا هیچ گۆڕان و ئاڵوگۆڕێک لە سیاسەت و بیرۆکەی رژێم سەبارەت بە سزای ئێعدام بەدی نەکراوە.
تەنیا لە چوار مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠ ١٧ی زایینیدا، لانیکەم ١٤٠ کەسی دیکە ئێعدام کراون.
ئەو ڕێکخراوەیە بەتایبەتی سەرنجی خستوەتە سەر دادگای رژێم کە وەک هۆی سەرەکیی لە سەرکوتکردن و لە بەرچاو نەگرتنی ڕەوتی لێکۆڵینەوەیەکی دادپەروەرانە لە سیستمی قەزایی ئێران ناوزەد کردووە.