ئەورۆ سێ شەممە 15ی خاکەلێوەی 1396، سەعات 9ی سەلەبەیانی کاری کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات (کۆنگرەی شەهیدان) دەستی بە کارەکانی کرد.
ئەورۆ سێ شەممە 15ی خاکەلێوەی 1396،
سەعات 9ی سەلەبەیانی کاری کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات (کۆنگرەی شەهیدان) دەستی بە کارەکانی کرد. سەرەتا ئەندامانی کۆنگرە هەر کەسەو بەدانانی چلە گوڵێک لەبەردەم وێنەی شەهیدانی سازمان، رێز و وەفایان بۆ رۆحی پاکی شەهیدان نیشان داو چوونە ساڵۆنی کۆنگرەکە. لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی شەشەم وێرای بەخێرهێنان، وەک رێز و ئەمەک بۆ شەهیدانی رێگەی رزگاری کوردو بەتایبەت شەهیدانی سازمانی خەبات دەقیقەیەک وەستانیان راگەیاند. پاشان کاری کۆنگرە بە رەسمی دەستی پێکرد.
لە دوای راپۆرتی کاری لێژنەی ئامادەکاری، لەلایەن ئەندامانەوە دەنگ لەسەر مەشروعیەتی کونگرە درا. لە پاش ئەوە هەڵبژاردن بۆ بەرێوەبەریی کرنگرەی شەشەم کرا. برگەی یەکەمی کاری کونگرە لەلایەن لیژنەی بەرێوەبەریی کونگرەوە تەرخان کرا بۆ خوێندەوەی پەیامی هێز و لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتی و دۆستانی سازمان. لە دوای خوێندنەوەیان کات بۆ قسەو باس لەسەر ئەو پەیام و پێشنیارانە تەرخان کراو بە وردی خرایە بەر باس.
پاش ئەو برگەیە نۆبە درا بە راپۆرتی کۆمیتەی ناوەندی پێشوو، وە لەلایەن بەرێز کاک بابەشێخی حسینیەوە پێشکەش کراو لەدوای خوێندنەوەی، راپۆرتەکە خرایە بەردەم کۆنگرە و بە تێر و تەسەلی باسی لەسەر کرا.
لە کۆتایی هاتنی باس و گفتگۆ لەسەر راپۆرتی کۆمیتەی ناوەندی کاری یەکەم رۆژی کۆنگرەی شەشی سازمان سەعات 10ی شەو کۆتایی پێهات.
|