دووهەم رۆژی کاری کونگرەی شەشەمی سازمانی خەبات سەعات 9ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 16ی خاکەلێوەی 1396ک خ، بە خوێندەوەی پاشماوەی راپۆرتی سیاسی کۆمیتەی ناوەندی
دووهەم رۆژی کاری کونگرەی شەشەمی
سازمانی خەبات سەعات 9ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 16ی خاکەلێوەی 1396ک خ، بە خوێندەوەی پاشماوەی راپۆرتی سیاسی کۆمیتەی ناوەندی دەستی پێ کرد، لە بەش بە بەشی راپۆرتەکەدا بەتایبەت لە بەشی پێوەند بە کاروباری سازمان ئەندامانی کۆنگرە نەزەر و راو بۆچوونی خۆیان خستە روو و گفتگۆیەکی چر و پر کرا، هەروەها چەندین پرۆژەی گرینگی پێوەندیدار بە رەوتی کار و چالاکی سازمان موناقشە و پەسەند کران و لە کۆتایی دا بە کۆی دەنگ راپۆرتی سیاسی کۆمیتەی ناوەندی بۆ کۆنگرەی شەشەم پەسەند کرا و بووە نەقشە رێگەی سیاسی سازمان بۆ کاری داهاتوو.
لە دوای ئەو برگەیە بەشێکی دیکە لە پەیامی کەسایەتی و دۆستانی سازمان خۆێندرانەوە و لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە قسەو باسیان لەسەر کرا.
برگەی کۆتایی کاری ئەمرۆ تایبەت بوو بە پێداچوونەوە بە بەرنامە و پەیرەوی نێوخۆیی سازمانی خەبات، بەشی سەرەتا و ئامانجە گشتیەکان خرانە بەرباس و لەلایەن ئەندامانەوە راو سەرنجیان لەسەر دراو خاڵ و بەندەکانی بە پەسەندی ئەندامانی کۆنگرە گەیشت. بەم جۆرە کاری ئەورۆی کۆنگرە سەعات 10ی شەو کۆتایی پێهات و باقی کارەکان دواخرا بۆ سبەی.
|