بەپێی هەواڵ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی لە شاری مەریوان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێمەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی لە شاری مەریوان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێمەوە دەستبەسەر کراون.
ناوی دەستبەسەر کراوەکان بریتیە لە: "حەسەن دڵئەنگیز"،"شەریف باجوەر"،
"نازار حەق پەرەست"،"هیوا مەنوچێهری"،"فایەق ڕاوش"،"ئیدریس ڕاوەند" و "مەزهەر موعینی".
ماڵپەری کوردپا لەو بارەوە نووسی کە تەنیا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم کەسانە پشتیوانی لە ناڕەزایەتی خەڵکی ناوچەی سەرشیوی شاری مەریوان بووە.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەو چالاکانە بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە چاڵکردنی پاشماوە و زبڵی شاری مەریوان لە شوێنی گەشتیاری"دەربەندی سماقان" دەستبەسەر کراون.
بڕیار وابوو شوێنی گەشتیاری دۆڵی سماقان بەپێی بڕیاری شارەوانی شاری مەریوان، بکرێتە شوێنی پاشماوە و زەبڵی ئەو شارە کە ناڕەزایەتی بەرینی خەڵکی ناوچەی لێکەوتەوە و بە هۆی پشتیوانی لە ناڕەزایانی ناوچەی سەرشیوی مەریوان، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی دەستبەسەر کراون.
نارەزایەتیەکانی خەڵکی ناوچەی سەرشیوی مەریوان لەوە سەرچاوە دەگرێت کە شارەوانی شاری مەریوان بڕیاری دا کە دۆڵی”سماقان” وەک شۆێنی نۆێ بۆ زبڵ و پاشماوەکانی شاری مەریوان_ سەوڵاوا دیاری بکات.
هەتا ئێستا نزیک بە ٢٠ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری مەریوان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رژێمەوە دەستبەسەر کراون.