رۆژی سێ شه‌ممه ١٥ی خاکه‌لێوه‌ی 1396، کە بە رۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی مین ناسراوە، ئەو جۆرە چەکە مەترسیدارە له گوندی شۆشمێی نه‌وسوو بووه هۆی له‌ده‌ستدانی پێ
رۆژی سێ شه‌ممه ١٥ی خاکه‌لێوه‌ی 1396، کە بە رۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی مین ناسراوە، ئەو جۆرە چەکە مەترسیدارە له گوندی شۆشمێی نه‌وسوو بووه هۆی له‌ده‌ستدانی پێی وه‌رزێڕێکی کورد.
ئەو وه‌رزێره تەمەن ٤٧ ساڵه‌ی، ناوی محه‌ممه‌د شوکری کوڕی ئه‌حمه‌د ە.
کاتێک ناوبراو له‌نێو باخه‌که‌یدا سه‌رقاڵی کار کردن بووه، میینه‌که‌ی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
به گوته‌ی یه‌کێک له نزیکانی محه‌ممه‌د شوکری، ناوبراو ئێستا له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری کرماشان‌دا له ژێر چاودێری پزیشکیدایه و پێیه‌کی بڕاوه‌ته‌وه.