رۆژی چوارشەممە 16ی خاکەلێوەی 1396 کۆشکی سپی رایگەیاند دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بەشدار ئەسەد بە بەرپرسی هێرشە شیمیاییەکەی خان شێخون دەزانێ.
ئاسوشیتدپرێس وتی: دۆناڵد ترامپ بەهۆی هێرشە شیمیاییەکەی سوریە ئەسەد و ئوباما بە خەتاکار زانی.
دۆناڵد ترامپ بە راگەیەندراوێک هێرش بۆ سەر شاری باکووری سوریە بە شەرم ناوبرد کە جیهانی پێشکەوتوو ناتوانێ لەبیری بکات.
پێشتریش تیلرسون وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتبووی: هێرشی شیمیایی لە سوریە نیشانەی شێوەی هەڵسووکەوتی بەشار ئەسەدە و هەر کەسێک چەکی شیمیایی دژ بە خەڵکەکەی بەکار بێنێ، دەرخەری ئەوەیە کە تا چەندە پێبەندی بنەما مرۆییەکان نیە و دەبێ سزا بدرێ.
لەلایەیەکی دیکەوە شان ئەسپایسەر وتەبێژی کۆشیکی سپی گوتی: ئەو کردەوانەی حکومەتی ئەسەد جێگەی شەرمە و ئاکامی لاوازی حکومەتی پێشوویە. ئوباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا، ساڵی 2012 بەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە سوریەی بە هێڵی سوور دانابوو بەڵام لە دوای ئەو کردەوانەی هیچ هەنگاوێکی نەنا.