هەواڵدەری سی.ئێن.ئێن بڵاوی کردەوە: ئەمریکا وەک تۆڵەسەندنەوەی لە هێرشی شیمیایی رژێمی ئەسەد بۆ سەر خان شیخون لە ئیدلب، بە تەقاندنی 59 موشەکی کروز لە دوو کەشتی شەرکەری ئەو وەڵاتە لە رۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانەوە هێرشی کردە سەر سوریە.
ناوی فرۆکە هەڵگری "یو ئێس ئێس راس" و :یو ئێس ئێس پورتر" لە مەدیتەرانەوە بنکەی هەوایی ئەلشعیرات لە حومسی سوریەیان کردۆتە ئامانجی موشەکی. رژێمی ئەسەد لەو بنکەوە بۆمبی شیمیایی دژ بە خەڵکی سوریە بەکار هێناوە.
هەواڵدەری ئی ئێن ئێن لە پێنتاگۆن وتی: ژمارەیەکی زۆر فرۆکە پێکراون و خاڵی سوتەمەنی بنکەکە بەتەواوی لە ناوبراون.
تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە هەواڵی دا: 14 فرۆکەی شەرکەری سوخۆی ئەسەد لەو هێرشە مووشەکیەی ئەمریکادا تێکشکێندراون.