رۆژی پێنج شەممە 17ی خاکەلێوەی 1396ی ک خ، سەعات 08:30 دەقیقەی سەرلەبەیانی کاری سێهەم رۆژی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دەستی پێکرد،
رۆژی پێنج شەممە 17ی خاکەلێوەی 1396ی ک خ، سەعات 08:30 دەقیقەی سەرلەبەیانی کاری سێهەم رۆژی کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دەستی پێکرد، برگەی یەکەم تەرخان کرا بە پێداچوونەوە بە پاشماوەی بەرنامەو پەیرەوی نێوخۆیی پەسەند کراوی کۆنگرەی پێنجەمی سازمان.
لە دوای تەواو کردنی ئەو برگەیە و پەسەند کردنی بەرنامە و ئەساسنامەی سازمان، دەست کرا بە هەڵبژاردنەوەی رێبەریی، لە دوای باس و گفتوگۆیەکی زۆر لەسەر ئەو پرۆژانەی پێشکەش کران بەتایبەت پرۆژەی کاک بابەشێخ بۆ دانانی کۆمیتەیەک بەجێی بەرێوەبەر و سکرتێری گشتی، بەڵام کۆنگرە ساخ بوویەوە لەسەر ئەوەی بە دەنگی راستەوخۆ و ئاشکرا سکرتێری گشتی رێزدار کاک بابەشێخ بۆ دەورەیەکی چوار ساڵە هەڵبژێرێتەوە. لە دوای ئەوە نۆبە گەیشتە هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەبات، لەو بارەشدا چەندین نەزەر و بیر و بۆچوونی تایبەت بە ژمارەو رێژەی ئەندامانی سەرکردایەتی خرانە بەرباس و لە کۆتایی دا کۆنگرە لەسەر 11 کەس بۆ رێبەری سازمان ساخ بووەوەو دەنگیان بەو برگەداو دەست کرا بە هەڵبژاردن.
خۆپاڵاوتنی ئەندامان بۆ رێبەریی و پرۆسەی دەنگدان و جیاکردنەوەیان کاتێکی زۆری بۆ تەرخان کراو لە ئاکامدا کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران سەعات 3 شەو بەکاتی کوردستان کۆتایی بە کارەکانی هێناو لە چەند سەعاتی داهاتوودا، قەرارە راگەیەندراوی کۆتایی کۆنگرە بڵاو بکرێـەوە.
|