نیکی هێلی نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی هەینی 18ی خاکەلێوە لە کاتێکدا سەبارەت بە هێرشە مووشەکیەکەی سەر سوریە قسەی دەکرد وتی: ئەسەد ئەو کارەی کرد چوونکە پێی وابوو دەتوانێ لەبەری هەڵێ، ئەو مەسەلە شەوی رابردوو گۆڕا.
کاتێک چەکی شیمیایی بەکار بهێندرێ ئەمریکا بێ هەڵوێست نابێ، ئەوە لە راستای قازانجی نەتەوەیی ئێمەدایە کە رێگە لە بڵاوبوونەوە و بەکارهێنانی چەکی شیمیایی بکەین. ئێمە کارەکەی خۆمان پێ بەجێ یە. کردەوە خراپەکانی ئەسەد ئیتر بێ وەڵام نابێ، لەمەودوا تەنها بە قسەی بێ کردەوە بەرورووی تاوانە دژە مرۆییەکانی نابینەوە. کاتی ئەوە بوو کە بوترێ بەسە. نە تەنها قسە بەڵکوو کاتی کردەوە بوو. بەشار ئەسەد هیچ کات نابێ جارێکی دیکەچەکی شیمیایی بەکار بێنێ. هیچ کات! ئێستا کە رژێمی ئەسەد بەرپرسە لەو کردەوە، بەتەنیا تاوانبار نیە، بەڵکوو دەوڵەتی ئێرانیش بەرپرسایەتی قورسی لەسەر شانە، ساڵانێکە پشتیوانی لە دیکتاتۆری بێ رەحمی سوریە دەکا، رژێمی ئێران ئێستاش دەوری هەیە لە خوێنرێژی لە سوریە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەمریکا لەبەرامبەر بەکارهێنانی ئەسەد لە چەکی شیمیایی بێ هەڵوێست نابێ، ئەو رۆژانە تەواو بوو! ئێمە چاوەڕێین کە رژێمی ئەسەد و هاوپەیمانەکانی ئەو پرۆسە سیاسیەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە جیددی بگرن، کارێک کە تا ئێستا نەیان کردوە.
ئێمە چاوەرێین کە روسیە و رژێمی ئێران هاوپەیمانەکەیان وا لێ بکەن مل بە ئاگر بڕ بدات. ئێمە چاوەرێین کە ئەم شۆرا بە دەنگی بەرز و بەهێز، کاتێک کە رژێم یان هاوپەیمانەکانی پرۆسەی سیاسی و بریارنامە زۆرەکانی ئێمە لاواز دەکەن، نارەزایەتی دەربڕێ.
شەوی رابردوو ئەمریکا بە خوێندنەوەی تەواو هەنگاوی هەڵگرتووە، ئێمە بۆ زیاتر لەوە ئامادەین بەڵام هیوادارین پێویست نەکا.
کاتی ئەوەیە کە تەواوی وەڵاتانی پێشکەوتوو، ئەو درندنەییەی لە سوریە لە ئارادایە راگرن و خوازیاری چارەسەری سیاسی بن.