٥٣ به‌نداوی نوێ له پارێزگای سنه ساز ده‌کرێت
سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه به‌رده‌وامه‌کانی چالاکانی ژینگه‌پارێز له‌مه‌ڕ هه‌بوونی قه‌یرانی که‌مئاوی و ژینگه‌یی له ئێران، بڕیارە ٥٣ به‌نداوی دیکه له پارێزگای سنه دروست بکرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، نه‌بی ئه‌حسه‌نی، ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، له دانیشتنی "هاوفیکری دامه‌زراوه‌کانی ژینگه‌پارێزی کوردستان" له سنه، گوتی: "به‌شێک له‌م به‌نداوانه ته‌نانه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنی ژینگه‌پارێزییان بۆ نه‌کراوه، به‌ڵام بڕیاری دروست کردنیان دراوه." و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ سازکردنی ٥٣ به‌نداو له شاره‌کانی ئه‌م پارێزگایە قه‌یرانێکی ژینگه‌ییه". بڕیاری سازکردن و جێبه‌جێ کردنی ئه‌مجۆره گه‌ڵاڵەگەلە له‌حاڵێکدایه که یووسف حوجه‌ت ڕاوێژکاری باڵای ڕێکخراوی پاراستنی ژینگه، له په‌راوێزی کۆڕی به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ژینگه له ته‌برێز گوتوویه‌تی: "هه‌نووکه ٨٥%ی ئاوه ژێرزه‌وینی و سه‌رزه‌وییه‌کانی ئێران که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وته له ئێران‌دا پێشی پێ نه‌گیردرێ، تاکوو ١٥ ساڵی دیکه، ئێران ده‌بێته بیابانێکی قاقڕ."
دابه‌زینی رێژەی هاوسه‌رگیری و ته‌ڵاق له سه‌رده‌شت
سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی ڕەگەزنامە و باری شارستانی شاری سه‌رده‌شت له دابه‌زینی ئاماری هاوسه‌رگیری و ته‌ڵاق له نیوه‌ی یه‌که‌می ئه‌مساڵ له‌م شاره هه‌واڵی دا. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕه‌حیم خۆش په‌رواز، ئاماژه‌ی کرد به دابه‌زینی له‌سه‌دا 14.5ی ئاماری هاوسه‌رگیری له ئه‌مساڵ و جه‌ختی کرد: له نیوه‌ی یه‌که‌می ئه‌مساڵ له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو ئاماری هاوسه‌رگیری له شاره‌کان له‌سه‌دا 0.3 زیاتر بووه‌ته‌وه له حاڵێکدا که ئه‌م ئاماره له گونده‌کان له‌سه‌دا 31.4 دابه‌زیوه. وتیشی: ئه‌مساڵ 542 حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری تۆمار کراوه که له‌م ڕێژه‌یه 339 حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری له شاره‌کان و 203 حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری له گونده‌کاندا بووه. خۆش په‌رواز ڕێژه‌ی دابه‌زینی ته‌ڵاق له شاری سه‌رده‌شتی به له‌سه‌دا 64.5 ڕاگه‌یاند و وتی: ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی ته‌ڵاق له شاره‌کان له‌سه‌دا 66.7 و له گونده‌کان له‌سه‌دا 58.8 دابه‌زین نیشان ده‌دات. ناوبراو ئاماری ته‌ڵاقه تۆمارکراوه‌کان له نیوه‌ی یه‌که‌می ئه‌مساڵی به 62 حاڵه‌تی ته‌ڵاق ڕاگه‌یاند که له‌م ڕێژه‌یه 45 حاڵه‌تی ته‌ڵاق له شاره‌کان و 17 حاڵه‌تی ته‌ڵاق له گونده‌کاندا بووه.
5 میلیۆن لیسانسی بێکار لە ئێران بوونیان هەیە
لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئاخوندی پێنج میلیۆن لیسانسی بێکار بوونیان هەیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەرۆکی کومیسیۆنی بەرنامە و بوجەی مەجلیسی رژێمی ئاخوندی، وێڕای ئاماژە بە لایەنێک لە کێشەی بێ‌کاری لە ئێران وتی، لە ئێستادا پێنج میلیۆن خوێندەواری لیسانس لە ئێران بوونیان هەیە کە بێکارن. بە پێی ئەم راپۆرتە، غۆڵامرەزا تاج گەردوون وتی، ئەگەر بارودۆخی ئێستا لە پەیدا کردنی فۆرسەتی کار لە ئێران درێژەی هەبێت، لە سێ ساڵی داهاتوودا رێژەی ئەم خوێندکارە بێکارانە بۆ هەشت میلیۆن کەس بەرز دەبێتەوە.
کوژرانی دوو سەرکردەیتری رژێمی ئاخوندی لە سووریە
دوو سەرکردەی سوپای پاسداران لە سووریە کوژران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی لە سایتی خۆی کە ناسراوە بە ( فارس) لە کوژرانی دوو سەرکردەیتری ئەو گرووپە لە سووریە هەواڵی دا. بە پێی ئەم راپۆرتە، دوو سەرکردەی سوپای پاسداران بە ناوەکانی فەرشاد حسونیزادە و حەمید مۆختاربەند لە رۆژی دووشەممە 20ی رەزبەری 1394، لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی نەیاری ئەسەد لە سووریە کوژراون. جێگەی باسە کە چەند رۆژ پێشتریش سەرکردەی دیاری ئەو گرووپە بە ناوی حسین هەمەدانیان کە دەستێکی باڵای هەبوو لە کۆشتار و ئازاردانی خەڵکی ئێران لە سووریە کوژرا.
سندوقی نێونەتەوەیی دراو: ئابووری ئێران لاوازتر بووە
سندوقی نێونەتەوەیی دراو رایگەیاندووە کە ئابوری ئێران بەرو لاوازی رۆیشتووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سندوقی نێونەتەوەیی دراو پێشبینی کردووە کە، نرخی بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی ناخالسی ناوخۆیی ئێران لە سێ لە سەد لە ساڵی 2015 بۆ ژێر منفی پێنج لەسەد بۆ ساڵی 2016 دادەبەزێت و رێژەی درووستی پێویستە بە کاتی لابردنی گەمارۆکانەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، جێگری بەرێوەبەری سندوقی نێونەتەوەیی دراو لە بەیاننامەێکدا رایگەیاند، بریاراتی دواکەوتوویی سەرمایەگۆزاری، خێرایی بەرزبوونەوەی ئابووری ئێرانی کەم کردووەتەوە. جێگەی باسە کە ئابووری ئێران لەگەڵ کێشەی زۆربەرەوروو بووەتەوە کە دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری زۆری لەسەری داناوە.
داود ئۆغڵو: ئه‌گه‌ر پێویست بکات هێرش ده‌که‌ینه سه‌ر په‌یه‌ده
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا رایده‌گه‌یه‌نێت له‌حاڵێک ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌ک و هاوکارییانه‌ی که ئه‌مریکا ده‌یداته پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک "په‌یه‌ده" بگاته ده‌ست گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و له دژی ئێمه به‌کاریبهێننه‌وه، ئه‌وا هێرش ده‌که‌ینه سه‌ر په‌یه‌ده و ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر په‌که‌که کردوویانه به‌رانبه‌ر ئه‌وانیش دووباره‌ی ده‌که‌نه‌وه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئه‌حمه‌د داود ئۆغ٠Žڵو، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌ک و هاوکارییانه‌ی که ئه‌مریکا ده‌یداته پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک بگاته ده‌ست گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و له دژی ئێمه به‌کاریبهێننه‌وه، ئه‌وا هێرش ده‌که‌ینه سه‌ر په‌یه‌ده".وتیشی: "ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستین و ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر په‌که‌که کردوومانه به‌رانبه‌ر ئه‌وانیش دووباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه".له‌باره‌ی پێدانی مووشه‌که‌ی جۆری ستینگه‌ری دژه فڕۆکه به پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک، ئۆغڵو وتی: "ناتوانین چاو له‌و بابه‌ته دابخه‌ین و له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا قسه ده‌که‌ین".روونیشیکرده‌وه ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا "له په‌یه‌ده ده‌ده‌ین و ئه‌و چه‌کانه له‌ناو ده‌به‌ین".له‌باره‌ی بانگه‌وازی په‌که‌که‌وه بۆ ئاگربه‌ست رایگه‌یاند: "تا په‌که‌که چه‌که‌کانیان فڕی نه‌ده‌ن ئێمه چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ که‌س ناکه‌ین".