ئێوارەی رۆژی هەینی 18ی خاکەلێوەی 1396، بارهەڵگرێک لە ناوەندی شاری ستۆکهۆڵمی پێتەختی سوئید، لە یەکێک لە شەقامەکان تەجاریەکان خۆی بە خەڵکدا کێشاو دواییش خۆی کرد بە ناوەندێک تەجاری دا. تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوئید دەڵێ بە هۆی ئەو هێرشە
تیرۆریستیەوە 4 کەس کوژراو 10 کەسیش بریندار بوون کە هەندێ لە بریندارەکان لە دۆخێکی خراپ دان.
هەروەها پۆلیسی سوئید رایگەیاند کە لە پێ,ەند بەو کردەوە تیرۆریستیە کەسێک دەستبەسەر کراوە.
سەرۆک وەزیری سوئید لە یەکەم کاردانەوەی فەرمی دا وتی کە بەڵگەکان شاهیدی ئەوە دەدەەن کە ئەو هێرشە تیرۆریستی بووە.