رۆژی هەینی 18ی خاکەلێوەی 1396 لە دوای سێ شەو و رۆژ کاری بەردەوام شەشەمین کۆنگرەی سازمانی خەبات کوردستانی ئێران "کۆنگرەی شەهیدان" کۆتایی هات.
رۆژی هەینی 18ی خاکەلێوەی 1396 لە دوای سێ شەو و رۆژ کاری بەردەوام شەشەمین کۆنگرەی سازمانی خەبات کوردستانی ئێران "کۆنگرەی شەهیدان" کۆتایی هات. کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات کە لە پاش تەواو هەوڵ و ماندووبوونی لێژنەی ئامادەکاری لە رۆژی 14ی خاکەلێوە دەستی بەکارەکانی کرد. کۆنگرە بە هەڵسەنگاندن و تاوتوێ کردنی رەوشی جیهان و ناوەچە و بارودۆخی ئێران و کورد بە گشتی و خەباتی گەلەکەمان لە کوردستانی ئێران و زەمینە خۆش کردن و بەرچاوروونی کار بۆ دارشتنی بەرنامەیێکی نوێ بۆ 4 ساڵی داهاتوو، هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەی بە سیاسەت و بەرنامە و پەیرەوی نێوخۆیی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم کرد و لە دوای قسە و باسێکی تێروتەسلی ئەندامانی کۆنگرە لەسەر زۆرێک لە خاڵ و بەرنامەکانی سازمانی خەبات، بەرنامە و پەیرەویی نێوخۆیی کۆنگرەی شەشەم ئامادەکرا و لێژنەیێک راسپێردرا بۆ ئەوەی خاڵە پەسەندکراوەکانی تێدا جێگیر بکەن.
ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیه، لە کونگرەدا چەندین پرۆژەی جۆراوجۆر لە لایەن ئەندامانەوە بە مەبەستی بەرەوپێش بردنی کاروباری سازمان لەهەموو بارەکانی سیاسی، نیزامی، ئەمنیەتی، تەبلیغاتی، دیپلۆماسی، تەشکیلاتی نەهێنێ و زۆر بابەتی دیکە لە لایەن کۆنگرەوە پەسەند کران. ئەو خاڵانە بریتین لە:
1ـ پرۆژەی دامەزراندنی ناوەندی راوێژکاران لە نێو ئەندامە لەمێژینە و دیارەکانی سازمانی خەبات و هەروەها کەڵک وەرگرتن لە کەسایەتیە دیارەکان لە ناوخۆی کوردستان.
2ـ بە ئورگانیک کردنی کاروچالاکیەکان لە ناوخۆی وەڵات.
3ـ زیاد کردنی رێژەی ئافرەتان لە سەرکردایەتی دا و گرینگی دان بە پرسی ئافرەت.
4ـ هەوڵ بۆ زیادکردنی چالاکی پێشمەرگانە لە نێوخۆی کوردستان، و چەندین پرۆژە و بەرنامەی تر لە خاڵە ئەرێنیەکانی کۆنگرەی شەشەم بوون.
خالێکی تری جێی سەرەنج هەڵبژاردنەوەی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی وەک سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە ناو کۆنگرەی شەشەم و بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە بوو، ئەوەش لەدوای پێشکەش کردنی پرۆژەی سکرتێری گشتی بەشێوەی کۆمیتە لەلایەن کاک بابەشێخەوە هات، بۆ دابەش کردنی هێز و کردنەوەی مەیدان بۆ باقی رێبەرایەتی و ئەندامان لە پۆستی بەرێوەبەری گشتی دابوو کە لە لایەن ئەندامانی کۆنگرە پەسند نەکرا و بڕیار درا کە سکرتێر لە ناو کۆنگرە هەلبژیردرێ و متمانەی پێ بدرێتەوە. لەدوای کۆتایی هاتنی هەموو بڕگە و بەشەکانی راپۆرت و ئەساسنامە و پێداچوونەوە بە بەش و ئورگانەکان، بڕگەی هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێ دەستی پێکرد و بۆ ئەو مەبەستە ئەندامانی کۆنگرە خۆیان بەربژێر کرد و لە پرۆسەیێکی دیموکراتیک و نەهێنی دا ئەو بەریزانە وەک ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و جێگرانیان هەڵبژیردران.
جێگرانی کومیتەی ناوەندی:
لەدوای هەلبژێرانی ئەندامانی سەرکردایەتی نوێی سازمانی خەبات کوردستانی ئێران بە بەڵێن بە رۆحی شەهیدان بۆ کاروهەڵسورانی بێ ووچان، کۆتایی بە کارەکانی کۆنگرەی شەشەم هێندرا و لە کەشێکی دۆستانە و رەفیقانە دا پیرۆزبایی لە هاورێیانی سەرکردایەتی نوێ کرا.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران /کۆنگرەی شەشەم 18ی خاکەلێوەی 1396