بەپێی هەواڵەکان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوەی 1396ی ک خ، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە سنووری "قاسمەڕەش"ـی سەردەشت
بەپێی هەواڵەکان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوەی 1396ی ک خ، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە سنووری "قاسمەڕەش"ـی سەردەشت لاوێکی تەمەن ٣٣ ساڵەیان بەناوی محەمەد شەریفی کوری قادر و خەڵکی بۆکان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵەکان لە دوای دەستبەسەر کردن بۆ ئیتلاعاتی رژێم لە شاری بۆکان گوازراوەتەوە.
هەروەها هێزە ئەمنیەتییەکان لە نێوەڕاستی حەوتووی ڕابردوودا، لاوێکی دیکەیان بەناوی "وەلی حەسەنزاده" دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار بردوویانە.
راپۆرتێکی دیکەی باس لە بانگهێشت و دەستبەرکردنی لاوێکی دیکەی کورد لە شاری سنە دەکا.
ئەو لاوە سنەییە ناوی "چنار حسینی" کچی "تەها" بە تۆمەتی پۆشینی جلوبەرگی نائاسایی"ـی دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو خەڵکی گوندی "بۆڕیەر"ـی سەر بە سەوڵاوایە و دەگوترێ لە نەورۆزدا کراسێ:ی لەبەر کردوە کە ئاڵای کوردستانی پێوە بووە.