لەسەر بانگهێشتی بەرێوەبەرانی رێورەسمی خەڵاتی زێرینی بلە، رۆژی شەممە 19ی خاکەلێوەی 1396، بەرامبەر بە 8 ئاوریلی 2017، بەرێز فواد جەعفەری
لەسەر بانگهێشتی بەرێوەبەرانی رێورەسمی
خەڵاتی زێرینی بلە، رۆژی شەممە 19ی خاکەلێوەی 1396، بەرامبەر بە 8 ئاوریلی 2017، بەرێز فواد جەعفەری بەرپرسی پێوەندی سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ هەیئەتێک بەشداریان لەو رێورەسمەدا کرد. سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەیەک وەستان و بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد، دواتر بەرێز خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کورتەیەکی باسێکی لەسەر ژیان و رابردووی مامۆستا برایم ئەحمەد پێشکەش کرد، لە دوای ئەوە خەڵاتەکان بە پێنج کەسی نمونەیی بەخشرا کە بریتی بوون لە خەلاتی دایکی نمونەیی، خەڵاتی پێشمەرگەی نمونەیی، خەڵاتی هونەرمەندی نمونەیی و خەڵاتی خوێندکاری نمونەیی.
|