لەماوەی 15 رۆژی سەرەتای ساڵی نوێی کۆچی خۆری، دەیان هاوڵاتی سیاسی و مەدەنیی کورد دەستبەسەر و یان بانگهێشتی ناوەندی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم کراون.
لەماوەی 15 رۆژی سەرەتای ساڵی نوێی کۆچی خۆری، دەیان هاوڵاتی سیاسی و مەدەنیی کورد دەستبەسەر و یان بانگهێشتی ناوەندی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم کراون.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە ١٨ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی رژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەری هەنگاو، ئەو هاووڵاتیانەی کە دەستبەسەر کراون خەڵکی شارەکانی سنە، مەریوان، سەوڵاوا، مەهاباد و بۆکان بوون.
لەو ڕێژەیە ٢ کەسیان ژن و ١٦ کەسیان پیاو بوون.
٨ کەس لەو کەسانەی کە دەستەسەر کراون بە دانانی بارمتە ئازاد و چارەنووسی ١٠ کەسی دیکەیان نادیارە.
هەروەها، لەو ماوەیەدا دەیان چالاکی فەرهەنگی، سیاسی و مەدەنیی کورد بانگهێشتی ناوەندە سەرکوتگەرەکانی رژێم کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە.