رۆژی دووشەممە 21ی خاکەلێوە، کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت لە شاری تا ئورمینای ئیتالیا دەستی پێ کرد و بریار وایە رۆژی سێ شەممە رووداوەکانی ئەم دواییەی سوریە بابەتێکی تایبەتی ئەو کۆبوونەوە تایبەتە بێ.
بەپێی راپۆرتەکان وتووێژی رۆژی دووشەممەی وەزیرانی گروپی حەوت کۆبوونەوەیەکی ئاسایی بێ بەڵام دانیشتنی رۆژی سێ شەممەیان بۆ لێکدانەوەی دۆخی سوریە تایبەت دەکرێ.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە جوێ لە وەزیرانی دەرەوەی وەلاتانی گروپی حەوت، بریار وایە وەزیرانی دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە، تورکیە، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، قەتەر و ئەردەنیش لەو دانیشتنە تایبەتەی رۆژی سێ شەممەدا بەشدار بن.
گروپی حەوت بریتیە لە وەڵاتانی پێشەسازی و پێکەوتووی رۆژئاوایی وەک ئەمریکا، کانادا، بریتانیا، فەرانسە، ئاڵمان، ژاپۆن و ئیتالیا. پێشتر روسیە چەندین ساڵ ئەندامی گروپێکی گەورەتر بەناوی گروپی هەشت بوو، بەڵام لە دوای داگیرکردنی ناوچەی کریمە لە ساڵی 2014 دا لەو گروپە وەدەر نرا.
هاوکات رۆژتانەی ساندی تایمزی چاپی لەندەن بڵاوی کردەوە کە ئەگەر روسیە واز لە پشتیوانی لە بەشار ئەسەد نەهێنێ، بریتانیا ئابڵوقەی نوێ دژ بە مۆسکۆ دەخاتە بەرباس.