رۆژی دووشەممە 21ی خاکەلێوەی 1396، خامنەیی وەلی فەقیهی رژێم لە دیدار لەگەڵ ژمارەیەک لە مۆرەکانی بە نیگەرانیەوە باسی لەوە کرد کە لەلایەن کۆمەڵی نێونەتەوەییەوە
رۆژی دووشەممە 21ی خاکەلێوەی 1396، خامنەیی وەلی فەقیهی رژێم لە دیدار لەگەڵ ژمارەیەک لە مۆرەکانی بە نیگەرانیەوە باسی لەوە کرد کە لەلایەن کۆمەڵی نێونەتەوەییەوە گۆشەگیر کراون و ئەوەی بە جەبهەیەکی گەورە ناوبرد و وتی: ئەورۆ جەبهەیەکی گەورە لە دژمنانی
چەپەڵ لە بەرامبەر نیزامی ئیسلامی دا هەیە کە ئامانجی ئەوانە لەناوبردن یان لە ناوخۆدا پووکانەوەی کۆماری ئیسلامیە.
ناوبراو هەروەها بە نیگەرانی باسی رابوونە کۆمەلایەتیەکانی کرد و وتی: هەموو کەس ئەوە بزانێ کە ئەگەر کارخانە و بەرهەمێنانی ناوخۆ وەرێ نەکەوێ، هەلی کار نەرەخسێ، ئاکامی بێکاری، خەسارە کۆمەلایەتیەکانی وەک ئیعتیاد، گەندەڵی، دیاردەکانی خانەوادە نارەزایەتی لە نیزام و دەوڵەتە.
|