پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 23ی رەزبەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 23ی رەزبەری 1394

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شارەکانی ئیلام سنە و دیگۆلان
چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە لایەن کرێکاران و کارمەندانی وەزاڵەهاتووی شارەکانی ئیلام ، سنە و کامیاران بەرێوە چوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمرۆ پێنجشەممە 23ی رەزبەری 1394، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتیبرنا ئاریاکاران لە شاری ئیلام لە نارەزایەتی بە پێنەدانی حەقدەستەکانیان کۆبوونەوەێکی نارەزایەتییان وەرێخست. بە پێی ئەم راپۆرتە، هەر لە شاری ئیلام کۆمەڵێک لە کارمەندانی شیرکەتی چشمە ماهی بەرهەمهێنەری خواردنی بەستەبەندیکراو لە بەرانبەر ئەو شیرکەتەدا هاورێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان کۆبوونەوە و لەمەر دەرکردنیان لەسەر کار نارەزایەتییان دەربری. هەروەها ئەمرۆ پێنجشەممە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی نیما سازە گۆستەر کە لە سەر کارەکانیان دەر کراون لە بەرانبەر ئیدارەی بیمەی کۆمەڵایەتی سنە لە بلواری جانبازان بە نیشانەی نارەزایەتی کۆبوونەوە و خوازیاری وەرگرتنی مافەکانیان بوون. جێگەی باسە کە هەر ئەمرۆ پێنجشەممە کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئیدارەی تەئمینی کۆمەڵایەتی شاری دێگۆلان لە نارەزایەتی بە نەدانی دوو مانگ حەقدەستی دوواکەوتوویان لە بەرانبەر فەرمانداری شاری سنە کۆبوونەوەی نارەزایەتییان وەرێخست.

ناردنی 1500 پاسداری رژێمی ئاخوندی بۆ سووریە
رژێمی ئاخوندی ئێران 1500 پاسداری بە مەبەستی کوشتنی خەڵکی بێ تاوانی سووریە ناردووەتە ئەو وڵاتە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رژێمی ئاخوندی ئێران لە چەند رۆژی رابردوودا 1500 پاسداری ناردووەتە سووریە. بە پێی ئەم راپۆرتە، هێزە نیزامییەکانی رژێمی ئاخوندی کە بە هێرشی هەوایی روسیە پشتیوانی دەکرێن سەر قاڵی خۆ ئامادە کردنن بۆ هێرشێکی گەورەی زەمینی دژ بە نەیارانی بەشارئەسەد لە پارێزگای حەلەبی ئەو ولاتە کە لەو هێرشەدا هێزەکانی حیزبۆڵای لۆبنانیش بوونیان هەیە.

کوژرانی 7 پاسداری رژێمی ئاخوندی لە سووریە لە ماوەی 3 رۆژدا
لە ماوەی 3 رۆژی رابردوو سایتەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی هەواڵی کوژرانی 7 کەس لە بکوژانی خەڵکی سووریەیان بڵاو کردووەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوای کوژرانی گەورە سەرکردەی سوپای پاسداران و جێگری قاسم سلێمانی، رۆژی چوارشەممە 22ی رەزبەری 1394، هەواڵی کوژرانی 3ی تیرۆریستیتری رژێم بە ناوەکانی نادر حەمیدی، عارف حسینی و یار محەمەد مەردانیان راگەیاند. هەر بە پێی ئەم راپۆرتە، لە رۆژی 21ی رەزبەریش هەواڵی کوژرانی دوو سەرکردەیتری رژێمی ئاخوندی لە سووریە بە ناوەکانی فەرشاد حەسونیزادە و حەمید مۆختاربەند راگەێندرابوو کە بەم جۆرە لە ماوەی سێ رۆژدا 7 پاسداری رژێمی ئاخوندی لە سووریە کوژراون.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پێشێلکاری ئازادی مەزهەب لە ئێران درێژەی هەیە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە 22ی رەزبەری 1394، لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لەمەر ئازادی مەزهەب لە جیهان راپۆرتێکی بڵاو کردەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەو راپۆرتەدا تێشکی خستووەتە سەر ئازادی مەزهەب لە وڵاتانی جیهان و لەمەر رژێمی ئاخوندی ئێران رایگەیاندووە کە رژێمی ئاخوندی ئێران بە سەرکوتی ئازادی مەزهەبی شارۆمەندانی خۆی بە شێوەی سیستماتیک درێژە دەدات. بە پێی ئەم راپۆرتە، جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتی پێشکەش کردنی راپۆرتی سالانەی خۆیدا ئاماژەی بەوە کرد کە یەکەمینی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا وردبینیە لەمەر ئازادی مەزهەب لە جیهاندا. ناوبراوو وتی، زۆرێک لە سیاسەتەکانی رژێمی ئاخوندی وەک، تاوان زانینی چالاکی مەزهەبی، هەرەشە و ترس و تۆقاندن، بەرێوەبردنی یاسای پەیوەند بە کۆفر و مۆرتەد، ئیهانەت بە پیرۆزییەکان، قەدەغەکردنی هەڵبژاردنی دین و بەربەست دانان لە بەردەم سازمان و رێکخراوە ئایینیەکان لە ئێران نموونەی پێشێلکاری زقی ئازادی مەزهەبە کە لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە بەرێوە دەچێت.

تورکیا شوناسی بکه‌‌‌رانی ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ی ئه‌‌‌نکارای ئاشکرا کرد 
دوو ئه‌‌‌نجامده‌‌‌ری بۆمبدانه‌‌‌ری خۆکوژی ئه‌‌‌نکارا‌ له‌‌‌ لیستی گومانلێکراوانی هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌کانی هه‌‌‌واڵگری تورکیادا بوون. یه‌‌‌کێک له‌‌‌ بکه‌‌‌رانی ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ برای گه‌‌‌وره‌‌‌ی ئه‌‌‌نجامده‌‌‌ری ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ی خۆکوژی په‌‌‌رسووسه‌‌‌. هه‌‌‌ردووکیان له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی داعش له‌‌‌ تورکیا بوونه‌‌‌. به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، به‌‌‌ پێی هه‌‌‌واڵه‌‌‌ بڵاوکراوه‌‌‌کان له‌‌‌ ده‌‌‌زگای هه‌‌‌واڵگری تورکیا، شوناسی بکه‌‌‌رانی ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ خۆکوژییه‌‌‌که‌‌‌ی ئه‌‌‌نکارا‌ ئاشکرا بووه‌‌‌ که‌‌‌ کوژرانی زیاتر له‌‌‌ 100 هاووڵاتی و برینداربوونی زیاتر له‌‌‌ 300 که‌‌‌سی لێکه‌‌‌وته‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌م بۆمبدانه‌‌‌رییه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن دوو ئه‌‌‌نجامده‌‌‌ری خۆکوژ ئه‌‌‌نجام دراوه‌‌‌ که‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌وان "یوونس ئێمره‌‌‌ ئالاگۆز" (برای گه‌‌‌وره‌‌‌ی ئه‌‌‌نجامده‌‌‌ری ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ی خۆکوژی په‌‌‌رسووس) و ئه‌‌‌وی دیکه‌‌‌یان "عومه‌‌‌ر دنیز دۆندار"ه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ دیلۆکه‌‌‌وه‌‌‌ هاتبووه‌‌‌ ئه‌‌‌نکارا. به‌‌‌پێی لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌کانی پۆلیسی تورکیا ئه‌‌‌گه‌‌‌ری ئه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌م دوو که‌‌‌سه‌‌‌ له‌‌‌ سووریاوه‌‌‌ به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی قاچاخی هاتبێتنه‌‌‌ ناو تورکیا. 

سەرچاوەی تۆیۆتاکانی داعش ئاشکرا بوو
ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەی کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی لەبارەی چۆنیەتی گەیشتنی هەزاران لە ئۆتۆمبێلەکانی بەگرووپی داعش و سەرچاوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەری دەخەن کە چوار دەوڵەتی عەرەبی ئەو کارەیان ئەنجام داوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەوەی تێوەگلانی ئەو وڵاتانەی دەرخست دەست پێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا لە سووریا بوو، کاتێک سوپای رووسیا وێنەی دەیان ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی لە جۆری تۆیۆتای رادەستی کۆمپانیاکە کرد کە سوپای سووریا لەشەڕ لەدژی داعش دەستی بەسەردا گرتوون. سەرچاوەیەکی ئاگەدار لەو بارەوە وتی، هەریەک لە حکوومەتەکانی رووسیا و سووریا راپۆرتی کۆمپانیاکەیان پێ گەیشتووە لەبارەی ئەو وێنانەوە و دەڵێت، 22500 ئۆتۆمبێل لەلایەن کۆمپانیایەکی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی سعوودی کڕدراوە. هەروەها قەتەر 32 هەزار ئۆتۆمبێل و ئیمارات 11650 ئۆتۆمبێل و سوپای ئوردنیش 4500 ئۆتۆمبێلی لەو جۆرەیان کڕیوە، کە هەرهەموویان ئێستە بەدەستی چەکدارانی داعشەوەن. بەپێی سەرچاوەکە ئێستا رێکخراوی داعش خاوەنی زیاتر لە 60 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتایە و زۆرینەیان لەدەبڵ ئەکسلن.بەم دواییە حکوومەتی ئەمەریکا رای گەیاند کە لێکۆڵینەوەی لە چۆنیەتی گەیشتنی ژمارەیەکی گەورەی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتای ژاپۆنی بەدەستی چەکدارانی داعش، دەست پێ کردووە، لەو کاتەی کۆمپانیای تۆیۆتا دەڵێت کە لە 2012ەوە هەناردەکردنی تۆیۆتای بۆ سووریا وەستاندووە. 

بروکلی دژی 5 نه‌‌‌خۆشی مه‌‌‌ترسیداره‌‌‌
یه‌‌‌کێک له‌‌‌ سه‌‌‌وزه‌‌‌ به‌‌‌سوده‌‌‌کان که‌‌‌ سه‌‌‌ر به‌‌‌ خێزانی قه‌‌‌ڕنابیته‌‌‌، پێکهاتووه‌‌‌ له‌‌‌ چه‌‌‌ند مادده‌‌‌یه‌‌‌ک به‌‌‌سود که‌‌‌ ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی به‌‌‌هێزکردنی به‌‌‌رگری له‌‌‌شی مرۆڤ دژی نه‌‌‌خۆشیه‌‌‌ مه‌‌‌ترسیداره‌‌‌کان به‌‌‌ تایبه‌‌‌تی نه‌‌‌خۆشی شێرپه‌‌‌نجه‌‌‌. له‌‌‌ گرنگترین سوده‌‌‌کانی بروکلی که‌‌‌ واده‌‌‌کات له‌‌‌ ژه‌‌‌مه‌‌‌کانی خواردندا به‌‌‌کاریبهێنیت:
1-به‌‌‌رگری دژی نه‌‌‌خۆشی شێرپه‌‌‌نجه‌‌‌
بروکلی ده‌‌‌وڵه‌‌‌مه‌‌‌نده‌‌‌ به‌‌‌ پێکهاته‌‌‌ی ئۆکسید و ده‌‌‌ردانی ئه‌‌‌نزیمێک که‌‌‌ ده‌‌‌ب٠Žێته‌‌‌ هۆی ده‌‌‌رکردنی ژه‌‌‌هری له‌‌‌ش و که‌‌‌مکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئاستی هۆڕمۆنی (ئه‌‌‌سترۆجین)، رۆڵێکی سه‌‌‌ره‌‌‌کی هه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ که‌‌‌مکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی مه‌‌‌ترسیه‌‌‌کانی نه‌‌‌خۆشی شێرپه‌‌‌نجه‌‌‌ی سنگ به‌‌‌تایبه‌‌‌تی و ده‌‌‌م و ددان و قوڕگ و شێرپه‌‌‌نجه‌‌‌ی گه‌‌‌ده‌‌‌ به‌‌‌ گشتی.
2-که‌‌‌مکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی په‌‌‌ستانی خوێن
ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی نه‌‌‌خۆشی به‌‌‌رزبونه‌‌‌وه‌‌‌ی فشاری خوێنیان هه‌‌‌یه‌‌‌ ده‌‌‌توانن سود له‌‌‌ بروکلی ببینن به‌‌‌هۆی زۆری پێکهاته‌‌‌ی ڤیتامبن (k)، هه‌‌‌روه‌‌‌ها پۆتاسیۆم و ریشاڵه‌‌‌کان که‌‌‌ یارمه‌‌‌تی باشبونی ته‌‌‌ندروستی نه‌‌‌خۆشه‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌دات.
3-نه‌‌‌خۆشی دڵ و خوێن به‌‌‌ره‌‌‌کان
بروکلی رێژه‌‌‌یه‌‌‌کی به‌‌‌رز مادده‌‌‌ی (سلفورافینی) تێدایه‌‌‌، ئه‌‌‌م مادده‌‌‌یه‌‌‌ش کار ده‌‌‌کات بۆ چالاکردنی (nrf2)، که‌‌‌ پڕۆتینێکی به‌‌‌سوده‌‌‌ بۆ وریاکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌شه‌‌‌کانی خوێنبه‌‌‌ره‌‌‌کان دورخستنه‌‌‌وه‌‌‌ی له‌‌‌ گیران.
4-نه‌‌‌خۆشی شه‌‌‌کره‌‌‌
زانسته‌‌‌کان سه‌‌‌لماندویانه‌‌‌ که‌‌‌ بونی مادده‌‌‌ی (سلفورافین) له‌‌‌ بروکلیدا،یارمه‌‌‌تی نه‌‌‌مان و رێگرتن له‌‌‌ دروستبونی ده‌‌‌فری خوێنینی بچوک ده‌‌‌دات که‌‌‌ له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامی به‌‌‌رزی رێژه‌‌‌ی شه‌‌‌کری خوێنه‌‌‌وه‌‌‌ توش ده‌‌‌بێت، هه‌‌‌روه‌‌‌ها بروکلی ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی که‌‌‌مکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی توش بون به‌‌‌ نه‌‌‌خۆشی شه‌‌‌کره‌‌‌.
5-پێست
بروکلی پێستی مرۆڤ ده‌‌‌پارێزێت و به‌‌‌ گه‌‌‌شاوه‌‌‌ی ده‌‌‌یهێڵێته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌هۆی مادده‌‌‌ی گلوکۆرافانین که‌‌‌ یارمه‌‌‌تی دیارنه‌‌‌مان و دواکه‌‌‌وتنی چرچی پێست ده‌‌‌دات و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ده‌‌‌وڵه‌‌‌مه‌‌‌نده‌‌‌ به‌‌‌ ڤیتامین c و ئۆکسیدی بیتاکاورتین که‌‌‌ سودێکی زۆری بۆ پێست هه‌‌‌یه‌‌‌.


9 ساڵ و 1 مانگ و 6 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 23ی رەزبەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 23ی رەزبەری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران