سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 21ی خاکەلێوەی 1396 ک خ، بەرێز مامۆستا مەحمود بەرپرسی بەشی رۆژهەلات لە مەکتەبی پەیوەندیە کوردستانیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 21ی خاکەلێوەی 1396 ک خ، بەرێز مامۆستا مەحمود بەرپرسی بەشی رۆژهەلات لە مەکتەبی پەیوەندیە کوردستانیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە مەبەستی پیرۆزبایی کۆتایی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی شەشەم، سەردانی پەیوەندی سلێمانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانی کردو
لەلایەن بەرێزان کاک بەختیار عەزیزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و کاک فواد جەعەفەری بەرپرسی پەیوەندی سازمان لە سلێمانی پێشوازی لێ کرا.
شایانی باسە لەو دانیشتنەدا چەندین پرسی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و رۆژهەلات گەنگەشە کران و لەسەر بەردەوامی دانیشتن و پەیوەندی نێوان سازمانی خەبات و یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێداگری کرایەوە.