بەرێز جەنابی کاک بابەشێخی حسێنی، سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
بەرێز جەنابی کاک بابەشێخی حسێنی، سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران!
بەبۆنەی بەرێوەچوونی سەرکەوتووانەی کونگرەی شەشەم و هەروەها هەڵبژاردنەوەی دووبارەی بەرێزتان وەک سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، لەلایەن سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران، پیرۆزبایی بە بەرێزتان و کمیتەی ناوەندی و بەرپرسان و پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات پێشکەش دەکەم و لەو دەور و بەرپرسایەتیە گرینگەدا لەپێناو هێنانەدیی ئامانجەکانی هاووڵاتیانی بێ بەشی کوردستان، ئازادی ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان، سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
هەڵبژاردنەوەی ئێوە لەلایەن کونگرەی شەشەمی سازمانی خەبات نیشانەی ئاگایی سیاسی و حەقناسی و پێزانینی ئەوانە بۆ جەنابتان.
سازمانی موجاهیدنی خەڵکی ئێران
عەبباسی داوەری
شایانی باسە، لە ماوەی کاری کونگرەی شەشەمی سازماندا لە چەندین برگەی وەک راپۆرتی سیاسی کومیتەی ناوەندی و باسە سیاسیەکاندا پێداگری لەسەر پاراستنی هاوپەیمانی سازمانی خەبات و سازمانی موجاهیدین و شۆرای میللی مقاومەت کرایەوە.