یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

جان مەک کین و لیندزی گراهام: بەشار ئەسەد دانراوی رژێمی ئاخوندانە

جان مەک کین و لیندزی گراهام: بەشار ئەسەد دانراوی رژێمی ئاخوندانە
دەنگی خەباتی کوردستان








سەناتۆر جان مەک کین سەرۆکی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی سەنای ئەمریکا و سەناتۆر لیندزی گراهام لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، بەشار ئەسەدیان بە مۆرە و دانراوی رژێمی ئاخوندان ناوبردوەو خوازیاری لابردن و جێگیرکردنی ناوچەی ئارام لە سوریە بوون.


لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەی مەک کین و سەناتۆر گراهام وێرای پێشوازی لە هێرشی موشەکی ئەمریکا بۆ سەر بنکەی هەوایی ئەسەد وەک وەڵامێک بۆ هێرشە شیمیاییەکەی ئەسەد، هاتوو: ئامانجی ئێمە ناتوانێ‌ شەر دژ بە داعش لەگەڵ بەربەرەنکانێی خەڵکی سوریە دژ بە رژێمی ئەسەد جوێ بکاتەوە. ئەو دوو بابەتە گرێدراوی یەکن. ئەسەد مۆرە و دانراوی رژێمی ئێرانە و هەتا بەردەوام بێ لە کوشتاری خەڵکی خۆیدا، لەناوبردنی تیرۆریستە توندرەوەکان کە سوریە و ناوچەکەیان داگیرکردوە، سەرناگرێ، و شەر هیچ کات کۆتایی نایەت و هەڕشەی تیرۆریستان دژ بە وەلاتەکەی ئێمە ناوەستێ.


سەناتۆر مەک کین و سەناتۆر گراهام لە درێژەدا دەڵێن: وەک بەشێک لە ئامانجێکی بەربڵاوتر، ئێمە داوا لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکەین بۆ بەدیی هێنانی ئامانجەکانمان، هەنگاوی سەربازی زیاتر لەبەرچاو بگرێ، بەتایبەت قەدەغە کردنی فرینی فرۆکەکانی ئەسەد و جێ"یرکردنی ناوچەی ئارام لە ناوخۆی ئەو وەڵاتە بۆ پارێزگاری لە سوریەکان. هەتا کاتێک ئەسەد لە مەیدانی شەردا بێ، هیچ کات رێگەچارەی دیپلۆماتیک سەرناگرێ.

 

 


7 ساڵ و 7 مانگ و 10 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جان مەک کین و لیندزی گراهام: بەشار ئەسەد دانراوی رژێمی ئاخوندانە

جان مەک کین و لیندزی گراهام: بەشار ئەسەد دانراوی رژێمی ئاخوندانە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران