پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 25ی رەزبەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 25ی رەزبەری 1394

70 هه‌‌‌زار که‌‌‌س له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی پارێزگای کوردستان نه‌‌‌خوێنده‌‌‌وارن 
بە پێی وتەی بەرپرسانی رژێمی ئاخوندی لە ئیدارەی پەروەردەی پارێزگای کوردستان، لەم پارێزگایەدا 70 هەزار نەخوێندەوار بوونیان هەیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری گشتی ئیداره‌‌‌ی په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ی پارێزگای کوردستانوتی: خوێنده‌‌‌واری بابه‌‌‌تێکی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌ و له‌‌‌ ئێستادا له‌‌‌ پارێزگا 70 هه‌‌‌زار نه‌‌‌خوێنده‌‌‌وار له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی نێوان 10 تا 49 ساڵ بوونی هه‌‌‌یه‌‌‌.به‌‌‌پێی ئەم راپۆرتە، ڕه‌‌‌شید قوربانی  به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ پارێزگای کوردستان 70 هه‌‌‌زار نه‌‌‌خوێنده‌‌‌وار له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی 10 تا 49 ساڵ بوونی هه‌‌‌یه‌‌‌ ڕایگه‌‌‌یاند: به‌‌‌گوێره‌‌‌ی به‌‌‌رنامه‌‌‌ی زه‌‌‌مه‌‌‌نبه‌‌‌ندی و دابه‌‌‌شکردنی ئه‌‌‌رکه‌‌‌کان، فێرکاری خوێندن و نووسینی ئه‌‌‌م که‌‌‌سانه‌‌‌ ده‌‌‌ستیپێکردووه‌‌‌ و له‌‌‌م ڕێگایه‌‌‌دا چاوه‌‌‌ڕوانی هاوکاری و یارمه‌‌‌تی که‌‌‌سان و داموده‌‌‌زگا پێوه‌‌‌ندیداره‌‌‌کانین. جێگەی باسە کە لە ماوەی دەسەڵاتی رژێمی ئاخوندی پارێزگا کوردنشینەکان لە هەموو بوارێکەوە پەراوێز خراوە. و بە پێی ئامارە نافەرمییەکان رێژەی بێسەوادی لەو پارێزگایانەدا زۆر زیاترە لەوەێکە بەرپرسانی رژێمی دانی پێدا دەنێن.

دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی زیاتر له‌‌‌ دوو هه‌‌‌زار ئاسه‌‌‌واری کۆن له‌‌‌ پارێزگای کوردستان 
له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی شه‌‌‌ش مانگی یه‌‌‌که‌‌‌می ئه‌‌‌مساڵدا دوو هه‌‌‌زا و 113 پارچه‌‌‌ ئاسه‌‌‌و‌اری کۆن له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ناوه‌‌‌ندی پاراستنی ئیداره‌‌‌ی گشتی میراتی فه‌‌‌رهه‌‌‌‌نگی پارێزگای کوردستانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ که‌‌‌سانی هه‌‌‌لخواز و هه‌‌‌ڵکۆڵه‌‌‌ره‌‌‌ بێمۆڵه‌‌‌ته‌‌‌کان دۆزراوه‌‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و ده‌‌‌ستی به‌‌‌سه‌‌‌ردا گیراوه‌‌‌. به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندنی پاراستنی ئیداره‌‌‌ی گشتی میراتی فه‌‌‌رهه‌‌‌‌نگی پارێزگای کوردستان به‌‌‌ هه‌‌‌واڵنیرانی ڕاگه‌‌‌یاند: چه‌‌‌ند چالاکییه‌‌‌ک له‌‌‌پیناو ده‌‌‌ستگیر کردن و پێکهێنانی دۆسیه‌‌‌ی دادوه‌‌‌ری بۆ که‌‌‌سانی سه‌‌‌رپێچیکار و به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندی خواز ئه‌‌‌نجام دراوه‌‌‌. زیادیشی کرد: ژماره‌‌‌ی ده‌‌‌ستگیرکراوه‌‌‌کان 44 که‌‌‌س و ژماره‌‌‌ی دۆسیه‌‌‌ی دادوه‌‌‌ری پێکهاتوو بۆ ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی که‌‌‌له‌‌‌م بواره‌‌‌دا به‌‌‌بێ مۆڵه‌‌‌ت چاڵاکیان کردووه‌‌‌  و هه‌‌‌روه‌‌‌ها که‌‌‌سانی هه‌‌‌لخواز 17 دۆسیه‌‌‌ بووه‌‌‌. ناوبراو له‌‌‌ کۆتاییدا وتی: له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی چالاکییه‌‌‌ هاوبه‌‌‌شه‌‌‌کانی ناوه‌‌‌ندی پاراستنی ئیداره‌‌‌ی میراتی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی و هێزه‌‌‌ ئینتیزامییه‌‌‌کاندا 64 جۆر که‌‌‌لوپه‌‌‌لی کۆن و دووهه‌‌‌زار و 49 دراوی ئاسنی مێژوویی و کۆن دۆزراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و ده‌‌‌ستی به‌‌‌سه‌‌‌ر دا گیراوه‌‌‌. جێگەی باسە کە ساڵانێکە کە کارناسان رایدەگەێنن کە مێژووی کوردستان بە تاڵان دەبرێت و ئەمەش روو نادات جگە بە پاڵپشتی دام و دەزگا حکوومیەکان نەبێت.

وه‌‌‌رزشوانێکی کوردستانی بوو به‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌می ماراسۆن له‌‌‌ ئێران 
پێشبڕکێێه‌‌‌کانی ماراسۆنی گه‌‌‌نجانی ئێران له‌‌‌ تاران کۆتایی پێهات و وه‌‌‌رزشوانی کوردی خه‌‌‌ڵکی سه‌‌‌قز توانی دوو میدالیای زێڕی ئه‌‌‌م پێشبڕکێیانه له‌‌‌ مل بکات. به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پێشبڕکێیه‌‌‌کانی ماراسۆنی گه‌‌‌نجانی ئێران له‌‌‌ یاریگه‌‌‌ی "ئافتابی ئینقلاب"ی شاری تاران به‌‌‌ ناساندنی که‌‌‌سانی براوه‌‌‌ کۆتایی به‌‌‌ کاری خۆی هێنا. ئه‌‌‌م پێشبڕکێیانه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌شه‌‌‌ جۆراوجۆره‌‌‌کان به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوو و پارێزگاکانی به‌‌‌شدار له‌‌‌ ڕۆژانی 23 و 24ی مانگی ڕه‌‌‌زبه‌‌‌ر پێکه‌‌‌وه‌‌‌ ڕکابه‌‌‌رییان کرد. له‌‌‌ کۆتاییدا سینا محه‌‌‌مه‌‌‌دی، وه‌‌‌رزشوانی سه‌‌‌قزی له‌‌‌ به‌‌‌شه‌‌‌کانی 100 و 200 مه‌‌‌تر دوو میدالیای زێڕی بۆ هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ی کوردستان وه‌‌‌ده‌‌‌ست هێنا و مێهران حه‌‌‌یده‌‌‌رییان له‌‌‌ ماده‌‌‌ی 400 مه‌‌‌تر پله‌‌‌ی شه‌‌‌شه‌‌‌می ئه‌‌‌م پێشبڕکێیانه‌‌‌ی مسۆگه‌‌‌ر کرد. جێگەی باسە کە، هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ی کوردستان به‌‌‌ 5 وه‌‌‌رزشوان له‌‌‌م پێشبڕکێیانه‌‌‌دا به‌‌‌شدار بوو و‌ کیومه‌‌‌رس ئه‌‌‌مانی وه‌‌‌کوو سه‌‌‌رپه‌‌‌ره‌‌‌شت و ڕاهێنه‌‌‌ر، هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ی کوردستانی هاوڕایی کردبوو.

تەقینەوەی مین لە دێهلران 4 کوژراو برینداری لێ کەوتەوە
سەر لە بەیانی دوێنی هەینی 24ی رەزبەری 1394، بە هۆی تەقینەوەی مینی بە جێ ماو لە دەورانی شەڕی ئێران و عێراق 3 کەس کوژران و کەسیکیاریش بریندار بوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە کاتژمێر 11 و نیوی رۆژی هەینی لە نزیک پاسگای سنووری ربۆت بە هۆی تەقینەوەی مینەوە 3 کەس بە ناوەکانی دیش حمیدی، هادی چنادڵە و نەورۆز خترجی کوژران و کەسێکیتریش بە ناوی رەمەزان حەمیدی بە توندی بریندار بوو. بە پێی ئەم راپۆرتە کەسی بریندار لە خەستەخانەی شاری دێهلران خەوێندراوە. جێگەی باسە کە تەمنی کوژراو بریندارەکان لە نێوان 30 بۆ 35 ساڵە.

هێرشی چەکداری کرایە سەر حوسەینییەک له ئێران
لە هێرشێکی چەکداریدا لە پرسەی حوسەینییەک لە شارۆچکەی سەفی ئاباد لە ئێران، دووکەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئێوارەی رۆژی هەینی 24ی رەزبەری 1394، لە شارۆچکەی سەفی ئاباد سەر بە شاری دزفول- لە پارێزگای خوزستان کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای ئێران هێرشی چەکداری کرایە سەر حوسەینییەک و لە ئاکامدا دوو کەس کوژران و چەندین کەسیتریش بریندار بوون. رەحمان موسەوی، بەرپرسی پۆلیسی رژێمی ئاخوندی لە پارێزگای خوزستان رایگەیاند، چەکدارانی نەناسراو تەقەیان لە نوێژخوێنانی حوسەینییەک (مزگەوتی شیعەکان) کردووە و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون. جێگەی باسە کە، دزفول، یەکێکە لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق و بە عەرەبی پێی دەگوترێت عەرەبستان، بەشێکی زۆری  دانیشتوانەکەی عەرەبی سوننەن.

ئۆباما: گەمارۆی بەرنامەی مووشەکی بالستیکی رژێم درێژەی دەبێت
سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند کە، گەمارۆ بە دژی بەرنامەی مووشەکی بالستیکی رژێمی ئاخوندی درێژەی دەبێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، باراک ئۆباما شەوی رابردوو لە کۆنفەرانسێکی راگەیاندنی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک کۆماری کوریای باشوور لە کۆشکی سپی وتی، رژێمی ئاخوندی بە شێوەی بەردەوام قەدەغە بوونی تاقیکردنەوەی مووشەکی پێشێل کردووە. گەمارۆی سەر بەرنامەی مووشەکی بالستیکی رژێمی ئاخوندی وەک رابردوو درێژەی دەبێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئۆباما وتی، واشەنگتۆن بە یارمەتی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە سەر فشارەکانی خۆی دژ بە رژێمی ئاخوندی بەردەوام دەبێت. جێگەی باسە کە ئۆباما لە کۆتایی قسەکانی خۆیدا وتی، کردەوەی خراپی رژێمی ئاخوندی لە ناوچەکە و جیهان ئاکامی خراپی بۆ ئەو رژێمە دەبێت.

داخوازی راپۆرتنێرانی نەتەوەیەکگرتووەکان: ئێعدامی منداڵان لە ئێران کۆتایی پێ بێنن
دوو راپۆرتنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سێدارەدانی دوو لاویان لە ئێران کە لە کاتی تاواندا مێرمنداڵ بوون بە توندی مەحکووم کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، حەفتەی رابردوو فاتمە سالبهی و سەمەد زەهابی لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە لە سێدارە دران کە هەر دووکیان لە کاتی دەستبەسەر کردنیاندا تەمنیان لە ژێر 18 ساڵ بوو. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەحمەد شەهید و کریستۆف هاینس، دوو راپۆرتنیچری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە دەرکردنی بەیاننامە لە سێدارەدانی لاوان و مێرمنداڵانیان لە ئێران مەحکووم کرد و داوایان لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کردووە کە بۆ راگرتنی لە سێدارەدانی منجداڵان و لاوان لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە هەنگاو هەڵبگرن.
 
تاقیکردنەوەی مووشەکی و ئەگەری گەمارۆی نوێ
باڵوێزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند کە، رژێمی ئاخوندی ئێران مووشەکێکی هەڵگری چەکی ئیتۆمی تاقیکردووەتەوە و ئەمە پێشێلکاری زقی گەمارۆکانی نەتەوەیەکگرتووەکانە و دەبێت ئەو رێکخراوەیە دژکردەوەی هەبێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سامانتا پاور وتی، ئەمریکا دوای لێکۆڵینەوەی ورد زانیاری بە دەست گەیشتووە کە ئەو مووشەکە بالستیکەی لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە تاقیکرایەوە هەڵگری چەکی ئەتۆمی بووە. بە پیی بریارنامەی 1929ی ساڵی 2010ی نەتەوەیەکگرتووەکان، هەر چەشنە چالاکیێکی پەیوەست بە مووشەکی بالستیک کە هەڵگری چەکی ئەتۆمی بێت بۆ رژێمی ئاخوندی قەدەغەیە. باڵوێزی ئەمریکا رایگەیاند کە سەرقاڵی نووسینی راپۆرتێکین بۆ ناردنی بە کومیتەی چاودێری گەمارۆکانی سەر رژێمی ئاخوندی لە شۆرای ئەمنییەت و دەبێت ئەو شۆرایە دژکردەوەی هەبێت.

رووسیا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ تورکیا و ئیسرائیل رێککه‌‌‌وت
به‌‌‌رپرسێکی‌ وه‌‌‌زاره‌‌‌تی‌ به‌‌‌رگری‌ روسیا رایگەیاند، وڵاته‌‌‌که‌‌‌ی‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌ریه‌‌‌ک له‌‌‌ تورکیا و ئیسرائیلدا رێککه‌‌‌وتووه‌‌‌ و چاوه‌‌‌ڕووانی‌ ئه‌‌‌مریکا ده‌‌‌کات.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کۆلۆنێل کارتاپۆلۆڤ وتی،  وه‌‌‌زاره‌‌‌تی‌ به‌‌‌رگری‌ رووسیا په‌‌‌یوه‌‌‌ندی راسته‌‌‌وخۆی‌ به‌‌‌ سوپای تورکیاوه‌‌‌ کردووه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ چیتر رووداوی‌ به‌‌‌ریه‌‌‌ککه‌‌‌وتن له‌‌‌ نێوان فڕۆکه‌‌‌کانی‌ هه‌‌‌ردوو وڵاتدا روونه‌‌‌دات و ده‌‌‌شڵێت،  رووسیا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ تورکیا و ئیسرائیل رێککه‌‌‌وتووه‌‌‌ و چاوه‌‌‌ڕێی ئیمزاکردنی‌ لێکتێگه‌‌‌یشتنه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌مریکادا. ئه‌‌‌و فه‌‌‌رمانده‌‌‌یه‌‌‌ی وه‌‌‌زاره‌‌‌تی‌ به‌‌‌رگری‌ رووسیا ئاماژه‌‌‌ی‌ به‌‌‌وه‌‌‌شداوه‌‌‌، که‌‌‌ مۆسکۆ هێڵێکی‌ گه‌‌‌رمی‌ له‌‌‌ نێوان ئه‌‌‌و بنکه‌‌‌یه‌‌‌ی که‌‌‌ هێزه‌‌‌ ئاسمانییه‌‌‌کانی‌ روسیا، له‌‌‌ سوریا به‌‌‌کاری‌ ده‌‌‌هێنێت و ناوه‌‌‌ندی‌ فه‌‌‌رمانده‌‌‌یی هێزه‌‌‌ ئاسمانییه‌‌‌کانی‌ ئیسرائیل، دامه‌‌‌زراندووه‌‌‌، بۆ هه‌‌‌ماهه‌‌‌نگیکردن له‌‌‌ کاتی‌ فڕینی فڕۆکه‌‌‌کانیان له‌‌‌ ئاسمانی‌ سوریا. هه‌‌‌روه‌‌‌ها وه‌‌‌زاره‌‌‌تی‌ به‌‌‌رگری‌ روسیا، دوێنی هه‌‌‌ینی ئه‌‌‌وه‌‌‌شی‌ بڵاوکرده‌‌‌وه‌‌‌، که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر هه‌‌‌موو پرسه‌‌‌ ته‌‌‌کنیکییه‌‌‌کان بۆ ئیمزاکردنی‌ رێکه‌‌‌وتنامه‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌مریکا، له‌‌‌ باره‌‌‌ی‌ سه‌‌‌لامه‌‌‌تی‌ پرۆسه‌‌‌ ئاسمانییه‌‌‌کان ته‌‌‌واوکردووه‌‌‌ و یاداشتی‌ لێکتێگه‌‌‌یشتن به‌‌‌م نزیکانه‌‌‌، ئیمزا ده‌‌‌کرێـت.


9 ساڵ و 1 مانگ و 4 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 25ی رەزبەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 25ی رەزبەری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران