خانمی مەریەمی رەجەوی لەکۆبوونەوەی جیهانی ئێڕانی ئازاد کە لەرێکەوتی ٩ ی گەلاوێژی ١٤٠٤ بەڕیوەچوو، پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە لەئێرانی داهاتوودا جودایی دین لە دەوڵەت، بەرابەری ژن و پیاو، خودموختاری بۆ کوردستانی ئێران و نەتەوەکانی ئێران، ئاشتی و دۆستایەتی لەگەڵ دونیای پێشکەوتوو دێتە دیی.
خانمی رەجەوی وتی، گەڵاڵەی خۆدموختاری بۆ کوردستانی ئێران ٤٢ ساڵ لەوەپێش پەسەندکراوە لەو گڵاڵە ١٠ مادەیەدا مافی خودموختاری بۆ نەتەوەکانی دیکەی ئێران پەسەندکراوە. گەڵاڵەی خۆدموختاری، ناوەندێکی قانونگوزاری تایبەت بەناوچەی خودموختاری تێدا لەبەرچاو گیراوە کە نۆنەرانی لەڕێگەی هەڵبژاردنێکی ئازاد بەدەنگی گشتی راستەوخۆ و بەشێوەی بەرانبەر و بە نهێنی هەڵدەبژێردرێن.
خانمی مەریەمی رەجەوی لەبەشێکی دیکە لەوتەکانیدا ئیعدامەکان لەئێرانی بەتوندی مەحکوم کردو داوای کرد کۆمەڵگەی جیهانی بۆ کۆتایی هێنان بەو ئیعدامانە کاری بە پەلەبکات. لەم کۆنفرانسە نێونەتەوەییەدا کە لەژێر ناوی قەتڵ و عامی داهاتوو لەئێران لەبەرچاوی هەمووان خەریکە بەڕێوە دەچێ.
شایانی باسە لەو کۆنفرانسەدا بەرپرسانی بەرز و نۆنەرانی پەرلامانەکانی ئوروپا، ئەمریکاو جیهانی کە یەک لەوان شارۆڵ میشێڵ بوو بەشدار بوو.